ئه‌كته‌ری كۆمیدی حه‌مكۆ ویستی له كه‌ناڵی رووداو به‌رنامه‌یه‌كی
ره‌خنه ئامێز پێش كه‌ش بكات به‌ڵام وه‌ك حه‌مۆ له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك له په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت كه‌ناڵی
رووداو ئه‌و داوایه‌ی حه‌مكۆی ره‌ت كردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و
به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی رووداو ناگونجێت چونكه ئه‌و كه‌ناڵه
كه‌ناڵێكی سیاسیه
ده‌قی بڵاو كراوه‌كه‌ی حه‌مكۆ
ماوه‌یه‌ک زۆر بوو خۆم ئاماده ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له
ریگای که‌نالی روداو به‌رنامه‌یه‌کی ره‌خنه ئامیزی
کۆمیدی ته‌نزی سیاسی .. کۆمه‌لایه‌تی ..
که‌لتووری .. هونه‌ری .. وه‌رزشی .. پێشکه‌ش بکه‌م
.. ویستم وه‌ک هه‌ر وولاتیکی پێشکه‌وتووی جیهان له
ریگای ئه‌و به‌رنامه‌یه پراکتیسی دیموکراسی بکه‌م و
خزمه‌ت به وولات و که‌لتووری کوردی بکه‌م .هه‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان و سه‌رۆکی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانم ئاگادار
کرده‌وه به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازیان له‌و بیرۆکه‌یه‌م
کرد که‌وا بۆ یه‌کم جار له میژووی راگه‌یاندن
به‌رنامه‌یه‌ک به‌م شێوه‌یه پێشکه‌ش ده‌کرا .
به‌لام له‌پاش چه‌ندین مانگ هینان و
بردن وه‌لامی رووداو بۆ حه‌مکۆ ئه‌وه بوو به‌رنامه‌که‌ی
من له‌گه‌ل (سیاسه‌تی) رووداو ناگونجیت به بیانۆی
ئه‌وه‌ی که‌نالیکی سیاسیه و له هه‌مان کاتدا چه‌ندین
به‌رنامه‌ی هونه‌ری و وه‌رزشی له‌م که‌ناله پێشکه‌ش
ده‌کریت زۆر به ساده‌یی په‌خش ده‌کرێت ..