نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا هه‌ر
خێزانێك كارتێكی ئه‌لیكترۆنی پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و كارته
به‌شه خۆراكی مانگه‌ی پێ بدرێت.
مالیكی له‌وته‌یه‌كدا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی
نێوان پارێزگاكان رایگه‌یاند ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ كڕینی به‌شه خۆراكی
مانگانه خه‌رجده‌كرێت بڕێكی زۆره‌و به‌شی ئه‌وه‌ده‌كات به‌شه خۆراك
به‌باشترین شێوه‌و باشترین جۆری خۆراك بدرێت به هاوڵاتیان.
جه‌ختیشیكرده‌وه ده‌بێت به‌شه خۆراكی مانگانه به‌شێوه‌كی باش بدرێته
هاوڵاتیان و ره‌خنه‌شی له كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی گرت له‌دابه‌شكردنی
به‌شه خۆراكدا.
راو سه‌رنجی خۆت بڵێ له كۆمێنتدا