مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری "توندیدایه" حكومه‌تی عێراق كه ئه‌گه‌ر درێژه به كێشه‌كان بدات هه‌ڵوێستێك راده‌گه‌یه‌نن كه چاوه‌ڕواننه‌كراو بێت.
بارزانی له وته‌یه‌كدا له مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانییه‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌یانه‌وێت ئه‌وان خاوه‌ن بڕیار نه‌بن و چاره‌نوسی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان نه‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی "به‌غدا ده‌یه‌وێ ئێمه وەکو یه‌كێ لە پارێزگاکان تەماشا بکەن و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، دانی پێدا دەنێم خۆشمان كه‌مته‌رخه‌مین و جیهانیش كه‌مته‌رخه‌م بووه لەوەی پێش دوو ساڵ وتم عێراق له مه‌ترسیدایه".
بارزانی باسی له بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرد له‌لایه‌ن
به‌غداوه‌و رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا،
به‌ڵام به‌غدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نه‌كردو نانی خه‌ڵكی كوردستانی بڕی.
جه‌ختیشكرده‌وه كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌غدا "ناڕ‌ه‌وایه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كاره ناكه‌ن".
بارزانی راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی وه‌كو كارتی فشار به‌رانبه‌ر هه‌رێم به‌كاربهێنێت هه‌ڵوێستێكیان ده‌بێت كه چاوه‌ڕواننه‌كراو بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا فیدڕاڵی و دیموكراسی و پێكەوەژیان لەعێراقدا له پاشەكشەدایە و مەترسی گەورەیان لەسەرە، وتی "له‌ئێستادا هیچ مانایەك بۆ شەراكەت نەماوەتەوە".
ئه‌و وتانه‌ی بارزانی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه بێ پاره‌ییه‌ی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و به‌هۆیه‌وه پێدانی موچه به‌فه‌رمانبه‌ران سێ مانگه دواده‌كه‌وێت دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی.
قه‌یرانه‌كه له‌كۆتایی ساڵی رابردوه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنیداوه موچه‌و مانگی شوبات و ئازاری ئه‌مساڵ دابین بكات.
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه‌و برینی به‌شه بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌و زنجیره رێكه‌وتنه‌ی بواری وزه هات كه هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره له‌ساڵی رابردوودا ئیمزایانكرد بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ توركیا، كه ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی توندی به‌غدای لێكه‌وته‌وه.
به‌غدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌رێم به هه‌وڵدان بۆ "سه‌ربه‌خۆیی ئابوری" داده‌نێت و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له‌رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌و نه‌وته بفرۆشرێت و داهاته‌كه‌ی بچێته سه‌ر داهاتی نه‌وتی عێراق كه له‌سندوقی DFI له‌ئه‌مه‌ریكا دانراوه. به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
تائێستاش چه‌ند خولێكی دانوستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌م دواییه له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم ئه‌نجامدراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامیان لێبكه‌وێته‌وه.