وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یاندراوێكدا
وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی نوری مالیكی ده‌داته‌وه.
له‌و راگه‌یاندراوه‌دا، سه‌فین دزه‌یی ئاماژه به لێدوانه‌كانی
ئه‌م دوایه‌ی نوری مالیكی ده‌كات، به تایبه‌ت ئه‌و لێدوانانه‌ی
كه له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT)دا، بڵاوكرایه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی وته‌كانی مالیكی ره‌تده‌كاته‌وه و له به‌شێكی ئه‌و لێدوانه‌دا،
ده‌ڵێ: " ئه‌و قسه و لێدوانانه‌ی مالكی بێجگه له‌وه‌ی مه‌رامێكی
چه‌واشه‌كارانه‌ی له پشته‌وه‌یه، هاوكات نادیده‌گرتنی ڕاوبۆچوون و
هه‌ڵوێستی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یه‌تی
كه له‌باره‌ی پرسی پترۆڵه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كات،
یان لانیكه‌م ئه‌و بێ ئاگایه و زانیاریی هه‌ڵه و له‌سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه‌وه پێده‌گات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی سه‌فین دزه‌یی كه له ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی
هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه:
لێدوانی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێی
كوردستان ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی نووری مالیكی:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ نووری مالكی له‌م
چه‌ند ڕۆژانه‌ی دواییدا و به‌تایبه‌تی ئه‌و قسانه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ
2014/3/5 كه له میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئێن ئار تی) كردی،
به‌شێكی په‌یوه‌ست بوون به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئێمه له‌لایه‌ن
خۆمانه‌وه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و
ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ته‌واوی لێدوان و ئه‌و زانیاریانه‌ی مالكی
ئاماژه‌ی پێداون، قسه‌ی بێ بنه‌مان و ده‌یه‌وێ
ڕای گشتی پێ چه‌واشه بكات.
مالكی له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به پرسێك كردووه كه هێشتا لیژنه‌ی
دانوستانكاری هه‌رێم و به‌غدا له تاوتوێكردنیدا به‌رده‌وامن،
به‌ڵام ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی لیژنه‌كان و ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی
هه‌ڵوێستی خودی حوسێن شه‌هرستانی ـ ش قسه‌ی كردووه،
كه له دانیشتنه‌كاندا لایه‌نگری بیرۆكه‌ی دانانی داهاتی پترۆڵی
كوردستان بووه له سه‌بئه‌كاونتێك له بانكی تایبه‌ت به سه‌ندووقی
په‌ره‌پێدانی عیراق (DFI) به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئێمه له هه‌موو دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا داوامان كردووه هه‌رێم
به‌پێی ده‌ستوور نه‌وتی خۆی هه‌نارده بكات و داهاته‌كه‌شی ئه‌گه‌ر
هێنده‌ی پشكی هه‌رێم بوو له‌ناو هه‌مان ئه‌و بانكه‌ی ناوبراو دابنرێ
كه داهاتی نه‌وتی عێراقیشی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت و له‌وێوه ڕاسته‌وخۆ
بخرێته سه‌ر بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر له پشكی
هه‌رێم زیاتریش بوو، زیاده‌كه بخرێته سه‌ر حیسابی حكوومه‌تی فیدراڵ،
كه‌چی مالكی دێت و به نه‌فه‌سێكی چه‌واشه‌كارانه درێژه به‌و
هه‌ڵمه‌ته ده‌دات كه ماوه‌یه‌كه گرتوویه‌تیه به‌ر و قسه و زانیاریی
نادروست و سه‌یر و سه‌مه‌ره ڕیز ده‌كات كه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه،
ئه‌گه‌ر نا هه‌رێمی كوردستان چ پێویستییه‌كی به ڕاكێشانی بۆریی
نهێنییه وه‌ك مالكی باسی ده‌كات؛ له كاتێكدا ئێمه به ئاشكرا و به‌پێی یاسا و
ده‌ستوور هێڵی هه‌نارده‌كردنی پترۆڵمان دامه‌زراندووه.
یان دێت و ئاماژه به چه‌ندین ژماره و داتا سه‌باره‌ت به بڕه پترۆڵی گوایه
هه‌نارده‌كراو ده‌كات و ته‌نانه‌ت جیاوازی له نێوان بڕی بودجه‌ی ساڵی
ڕابردوو و بڕی بودجه‌ی ئه‌مساڵ ناكات كه هێشتا په‌سه‌ند نه‌كراوه،
به‌ڵام ئه‌و دێت و ئه‌وانه‌ش كۆ ده‌كاته‌وه و وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر
هه‌رێمی كوردستان ئه‌ژماری ده‌كات!، له كاتێكدا به‌غدا هه‌تا ئێستاش
نزیكه‌ی نیوه‌ی موسته‌حه‌قاتی ڕابردووی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌داوه كه
هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون.
ئه‌و قسه و لێدوانانه‌ی مالكی بێجگه له‌وه‌ی مه‌رامێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی
له پشته‌وه‌یه، هاوكات نادیده‌گرتنی ڕاوبۆچوون و هه‌ڵوێستی
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یه‌تی كه
له‌باره‌ی پرسی پترۆڵه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كات،
یان لانیكه‌م ئه‌و بێ ئاگایه و زانیاریی هه‌ڵه و له‌سه‌رچاوه‌ی
هه‌ڵه‌وه پێده‌گات.
ده‌نا ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م پرسه‌وه هه‌یه؟!
گوایه وه‌ك مالكی ده‌ڵێ كۆنترۆڵی ئه‌و حیسابه بانكییه بخرێته
ژێر ده‌ستی جه‌نابیانه‌وه!، ئه‌م قسانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه و
له هه‌موو ڕاستییه‌كه‌وه دوورن، مه‌گه‌ر مالكی خۆی بزانێ
ئه‌و قسانه‌ی به چ مه‌به‌ستێكه‌وه كردووه!. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا،
مالكی به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان
له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌ك به‌راورد ده‌كات كه به‌سرایه!!، له كاتێكدا
ئه‌و سوێندی ده‌ستووری خواردووه كه پارێزگاری له‌و
ده‌ستووری عێراق بكات، ئه‌و ده‌ستووره‌ی دانی به بوونی
هه‌رێمێكی فیدراڵ‌دا ناوه كه ناوی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر
ئه‌و ده‌ستووره‌ش ده‌سه‌ڵاته ته‌شریعی و ته‌نفیزیه‌كانی كوردستانی
دیاری كردووه به‌پێی ده‌ستوور هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی ده‌ستووریی
خۆی هه‌یه و هه‌ر به‌راوردكردنی به پارێزگایه‌ك
هاودژه به ده‌ستووری وڵات.
به‌ڵام مالكی كه لیسته‌كه‌ی خۆی ناو ناوه "ده‌وڵه‌تی قانوون"،
دژ به چه‌مك و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه ده‌كات به مه‌به‌ستی
نادیده‌گرتنی پێگه‌ی هاوبه‌شه سیاسییه‌كان و داڕووخاندنی
پایه‌كانی عێراقی نوێ كه خۆی له دیموكراسی و فیدراڵیزم
و شه‌راكه‌ت و فره‌یی و سازاندا ده‌بینێته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان