بەپێی بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستان کە واژووی جەوهەرنامیق ،
سەرۆکی ئەوکاتەی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە و وێنەیەکی
دەست لڤین پرێس کەوتووە قەزاکانی (سۆران و ئاکرێ و ڕانیە)
دەتوانن داوای بەپارێزگابونی قەزاکەیان بکەن ، ئەندام پەرلەمانێکی
کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بۆئەوەدەکات مافێکی دەستوری خۆیانە داوای بکەن.
سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی کۆمەڵی
ئیسلامی بە لڤین پرێس ووت"بەپێی بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستان
بە بڕیاری ژمارە 11ی ساڵی 1999 کە لە 22/9/1999، قەزاکانی
سۆران و رانیەو ئاکرێ بەهەمان شێوەی هەڵەبجە دەتوانن داوای
بەپاریزگابوون بکەن وەک هەڵەبجە ببنە پارێزگا".
ئەوەشی ووت"لەکاتی دەرچوونی ئەو بڕیارەدا ناوی
(ڕانیە ، ئاکرێ ، هەڵەبجە ، سۆران)پێکەوە هاتووە واژوویان لەسەر کراوە ،
ئێستە هەڵەبجە کراوەتە پارێزگا بۆیە ئەوانیش وەک مافی دەستوری
ویاسایی خۆیان دەتوانن ببنە پارێزگا".
سهرچاوه سایتی لڤین پرێس