هاوسه‌ری شه‌هید كاوه گه‌رمیانی، په‌یامێكی ناڕه‌زایی
بڵاوده‌كاته‌وه و ڕه‌خنه‌ی توند له ڕێكخراوه‌كانی ژنان و
ئافره‌تان ده‌گرێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات: تا خاوه‌نی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بن، توندوتیژیی، نه‌ك كۆتایی نایه‌ت،
به‌ڵكو له زیادبووندا ده‌بێت.
شیرین ئه‌مین، هاوسه‌ری شه‌هید كاوه گه‌رمیانی، په‌یامێك
بڵاوده‌كاته‌وه و له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات:
له 8ی مارسدا، چاوه‌ڕێ بوه ڕێكخراوه‌كانی ژنان، سه‌ردانی
بكه‌ن و دڵنه‌وایی بكه‌نه‌وه وه‌ك قوربانییه‌كی ده‌ستی توندوتیژیی،
به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: توندوتیژیی هه‌ر ئه‌وه نییه ئافره‌تێك
بكوژرێت، به‌ڵكو ئه‌و، به كوشتنی كاوه‌ی هاوسه‌ری،
گه‌وره‌ترین توندوتیژی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه به‌رامبه‌ر كراوه.
هاوسه‌ری كاوه گه‌رمیانی، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات:
تاڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌ژێر سێبه‌ری حزبه‌كاندا
بمێننه‌وه و شه‌ڕیان له‌سه‌ر وشه‌ی ئافره‌ت و ژن بێت،
ئه‌وا ئه‌و ڕێكخراوانه ته‌نیا دڵسۆزی حزبه‌كانیان ده‌بن، نه‌ك ئافره‌تان.