ئاسایش چەکدارێکی داعش لە هەولێر دەستگیردەکات













ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کەسێکی سەر بە

گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)ی دەستگیرکردووە.

 سەرچاوەیەک لە راگەیاندنی ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان

 رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە شاری هەولێر توانیویانە کەسێک

دەستگیربکەن کە کوردە و سەر بە داعشە. 

سەرچاوەکە راشیگەیاند: “لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکە

بەردەوامە و بەمنزیکانە زانیاریی زۆرتر بڵاودەکەینەوە”.

گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش)،

 گرووپێکی سەر بە رێکخراوی ئەلقاعیدەیە و لەهەریەکە

لە وڵاتەکانی سووریا و عێراق کردەوەی خۆکوژی و تەقاندنەوە
ئەنجامدەدات.

لەماوەی رابردوودا ئەو گرووپە لە رۆژئاوای کوردستان و لە ناوچە

دابڕاوەکانی باشووری کوردستانیش بە چڕوپڕی کردەوەی

خۆکوژی و تەقینەوە ئەنجامدەدات. لە شاری هەولێریش لە کۆتاییەکانی

پاردا کردەوەیەکی خۆکوژی و تەقینەوەی ئەنجامدا.