فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند، پێده‌چێت كۆبونوه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت پێنج مانگی تر بخایه‌نێت و، پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌كات.
مه‌ولود باوه‌موراد، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی كوردیوی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یاندا له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان، پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كردوه، ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات كۆنه‌بێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندوه، یه‌كگرتوو به ته‌واوی پشتگیری بڕیاره‌كه‌ی دادگای كارگێڕی هه‌ولێر ده‌كات و هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ كۆنه‌بوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دوابكه‌وێت بۆ مانگی 10 ئه‌مساڵ.
مه‌ولود باوه‌موراد، جه‌ختیشی كردۆته‌وه، یه‌كگرتوو به‌شێك نییه له هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت.