هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابينه‌ی هه‌شته‌م چيه ؟
عبدالسلام شاكر
مامستا له به‌شی جوگرافيا-كۆلێژی ئه‌ده‌بيات-زانكۆی سه‌لاحه‌ددين-وه‌زاره‌تی خوێندني بالا و توێژينه‌وه‌ی زانستی.
پسپۆری تایبه‌ت-جوگرافيای ئابووری و پيشه‌سازی- نامه‌ی ماسته‌ر-نه‌وتی عيراق
چالاكوان له بواری سياسه‌تي نيوده‌وله‌تی به گشتی-رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به تايبه‌ت
پرسيار-هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابينه‌ی هه‌شته‌م چيه ؟
سه‌ره‌تا بۆ پێكهێنانی كابينه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روانگه‌ی ياسايی و ده‌ستوريه‌وه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز مه‌سعود بارزانی به شێوه‌يێكی فه‌رمی داوای نه‌كردووه له به‌رێز نێچيروان بارزانی كانديدی حيزبی پارتی ديموكراتی كوردستان كه له هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌يلولی سالی رابردوو زورترين كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌ست هێنا كه‌وا حكومه‌تی هه‌شته‌م پێكبهێنێت بۆيه ده‌توانين بلێین له ڕووی ياسا و ده‌ستووره‌وه تاكو ئیستا كیشه‌يێكی له‌م جۆره له ئارادا نيه..
له هه‌مان كاتتدا پاش كانديد كردنی به‌رێز نێچيروان بارزانی له‌لايه‌ن پارتی ديموكراتی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌شته‌م جه‌نابيان هه‌ر وه‌كوو ئاشكرايه هه‌ستان به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گشت پارته سياسيه‌كان كه‌وا له په‌رله‌مانی كوردستان كورسيان به‌ده‌ست هێنا بۆ وه‌رگرتنی راو بۆچونيان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان .
ده‌توانين بڵێین حكومه‌تی ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی رابرددودا جياوازيه‌كی زۆری هه‌يه چونكه له ماوه‌ی رابردوودا و له ساڵی 1992 به‌م لايه‌وه حكومه‌ت به زۆرينه له نێوان پارتی ديموكراتی كوردستان و يه‌كێتی نيشتمانی كوردستان دروست ده‌بو به به‌ژداربوونی لايه‌نی تر كه رۆلێكي گرنگيان نه‌بو له نێو حكومه‌تدا.
به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره هاوكێشه‌ی سياسی له هه‌رێمی كوردستان گورانكاريه‌كی بنه‌ره‌تی تييايدا رويدا ئه‌ويش به‌هۆی به‌ده‌ركه‌وتني بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه25 كورسی به‌ده‌ست هێنا ئه‌مه‌ش له سيسته‌می ديموكراسيدا ده‌ره‌نجامێكی سروشتيه له هه‌مان كاتيشدا يه‌كێتی نيشتمانی كوردستان ده‌نگێكی زۆری دابه‌زی و توانی ته‌نها 18 كورسی به ده‌ست بهێنێ.
لێره‌دا به پێويستی ده‌زانم كه‌وا له يادمان نه‌چێت ئه‌م سه‌قامگيری و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له ماوه‌ی 22 سالی رابردودا ئه‌نجام درا يه‌كێتی نيشتمانی كوردستان رۆلێكي سه‌ره‌كی هه‌بوو.
بۆيه‌ش به ڕای منه‌وه لاواز بوونی رۆلی يه‌كێتی نيشتمانی كوردستان له گۆره‌پانی سياسی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هيچ لايه‌نێك نابێت به‌ڵكو كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی ده‌بێت.
يه‌كێتی نيشتمانی كوردستانيش نايه‌وێت قورسی سياسی له گۆره‌پانی كوردستان لاواز ببێته‌وه.
بۆيه‌ش له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌شته‌مدا به گوێره‌ی رێكه‌وتن نامه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ديموكراتی كوردستاندا مامه‌ڵه ده‌كات به مه‌به‌ستی پاراستنی هێزی سياسی.
له لايه‌كی تره‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆرانيش وه‌كوو لايه‌نی دووه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له پارتی ديموكراتی كوردستان ده‌كات كه‌وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌مه‌ش بارێكی زۆر ئاساييه.
حيزبه ئيسلاميه سه‌ره‌كيه‌كانی گۆره‌پانی سياسی وه‌كو يه‌كگرتووی ئيسلامی و كۆمه‌ڵی ئيسلامی به هه‌ردووكيانه‌وه به‌قه‌د ده‌نگی يه‌كێتی نيشتمانی كوردستان كورسييان به ده‌ست هێناوه داوا ده‌كه‌ن كه له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان هاوسه‌نگيه‌ك هه‌بێت.
گه‌ر چاوێك به پۆسته‌كاندا بخشێنين ده‌بينين كه‌وا پۆسته‌كان به‌م شێوه‌يه‌يه
سه‌رۆكايه‌تی حكومه‌ت وجێگره‌كانی ، سه‌رۆكايه‌تی په‌رله‌مان و جێگری ، 19 وه‌زاره‌ت و چه‌ند پۆستێكی تر له به‌رامبه‌ردا 7 يان هه‌شت لايه‌ن پێشبركێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پۆستانه به گوێره‌ی ده‌سكه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌راستی ئه‌مه كارێكی ئاسان نيه هه‌رچه‌نده گفتوگۆيه‌كانی نێوان لايه‌نه سياسيه‌كان نزيكبونه‌وه‌يه‌ك هه‌يه له بۆچونه‌كاندا به‌ڵام تاكو ئێستا له چه‌ند خالێكی تريش رێكنه‌كه‌وتونه و گفتوگۆيه‌كان به‌رده‌وامه.
من گه‌شبينم كه‌وا له ماوه‌یه‌كی نزيكدا گشت لايه‌نه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن كه ره‌زامه‌ندی گشت لايه‌ك ده‌بێت و تاكو 20 تي مانگي شوبات حكومه‌ت پێكدێت.