پاش تێپه‌ڕبوونی بیست و سێ رۆژ به‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیدا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه تۆمه‌تبارێكی تری دۆسیه‌ی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانی خۆی ڕاده‌ستی ئاسایشی گه‌رمیان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گه‌رمیان راگه‌یاند"زاخۆ ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای گه‌رمیان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆی ڕاده‌ستی ئاسایشی گه‌رمیان كرد".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌پێی ماده‌ی دووی تیرۆر، بۆیه راسته‌وخۆ ده‌ستگیركراوه.
رۆژی 2ی ئه‌م مانگه، به‌شی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دادگای كه‌لار بڕیاری ئازادكردنی هه‌ریه‌ك له مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و زاخۆ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای گه‌رمیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یه‌ك رۆژ دواتریش دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دادگای كه‌لار، جارێكی تر بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی و زاخۆ ئه‌حمه‌د ده‌ركرده‌وه.. پاش تێپه‌ڕبوونی 24 رۆژ ئه‌مڕۆ یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان خۆی ڕاده‌ستی ئاسایش كرد.
ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی، شه‌وی 5ی مانگی دوانزه‌ی ساڵی رابردوو، له‌ناو ماڵی باوكی‌دا ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا.