له ماوهی چهند رۆژی رابردوودا سوپای عێراق هێرشكردووهته سهر چهكداران له سنوری پارێزگای دیالە، بهو هۆیهشهوه چوار مزگهوت و سهرجهم كهلوپهلهكانی ناوی دهسوتێنێت.
کاربەدەستانی حکومی لە پاریزگای دیالە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ دەڵێن لە سێ رۆژی رابردوودا لە ئاکامی شەڕی سوپا و چەکداران چوار مزگەوت سۆتێنراون.
حەسەن بەیاتی، بەرێوەبەری ناحیەی بەھروز لە پارێزگای دیالە، رایگەیاند "رۆژی سێشەممە سەربازانی سوپای عێراق ھێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی زھوور و بەهۆی روو بەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ چەکداران مزگەوتی عایشە ئومموئمنین تەقێنراوەتەوە و ھەموو کەلوپەلەکانی ناوی سوتاون".
بەیاتی هەروەها وتی "لە دوو رۆژی رابردوو لە پێکادانی سوپا و چەکداران سێ مزگەوت لە شارۆچکەی بەھروز سوتاون و وێرانکراون." نزیکەی حەفتەیەکە شەڕی چەکداران و سوپای عێراق لە دەڤەری بەهروز لە پارێزگای دیالە بەرپا بووە و تا ئێستا درێژەی هەیە".