ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی
پیشه‌سازی و بازرگانی‌و خوێندنی باڵا دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه سایتی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری
بڵاویكرده‌وه كه یه‌كشه‌مه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی
پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ وته‌بێژی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
رایگه‌یاند "وێرای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن".
سێ مانگه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش
ناكرێت‌و دوا ده‌كه‌وێت، حكومه‌تی هه‌رێمیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ
نه‌ناردنی بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.