
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه فه‌وجی پاسه‌وانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ته‌قه‌یان له مامۆستایه‌كی زانكۆ كردووه‌و كوشتویانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به (سۆمه‌رییه نیوز) ی ڕاگه‌یاندووه خاڵێكی پشكنینی سه‌ربه فه‌وجی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار كه سه‌ر به لیوای سه‌رۆكایه‌تین ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی محه‌مه‌د بدێوی مامۆستای زانكۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ڕادیۆی عێراقی حور كردووه له‌به‌غداو كوشتویانه.
له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كوشتنی محه‌مه‌د بدێوی ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت بۆچی ئه‌و فه‌وجه‌ی پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ته‌قه‌یان لێكردووه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسی ڕادیۆكه به مه‌دا پڕێسیان ڕاگه‌یاندووه، له‌نێوان محه‌مه‌د بدێوی‌و به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كان كه ئه‌فسه‌رێكه به پله‌ی نه‌قیب ده‌مه‌قاڵه ڕویداوه‌و ئه‌فسه‌ره‌كه ته‌قه‌ی له بدێوی كردووه‌و كوشتوویه‌تی.