عەلی‌ باپیر: ئامادەنیین ببینە بەشێك لەحكومەتێكی‌ گەندەڵ
















ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند ئامادەنیین ببینە بەشێك لە

حكومەتێكی‌ گەندەڵ‌و پارتی‌و یەكێتیش بە بەرپرس دەزانێت لە

دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت.

عەلی باپیر ئەمیری‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ لەمیانی وتارێكدا رایگەیاندووە


"ئەگەر چاكسازی‌ نەكرێت‌و هەرێم بەدامەزراوەیی‌ نەكرێت‌و كۆتایی‌

بەقۆڕخكاریی‌ رابردوو نەیەت، نابینە بەشێك لەحكومەت، ئێمە ئامادە نین

ببینە بەشێك لە حكومەتێكی‌ گەندەڵ". 

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی راگەیاندووە كۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ لەمپەر


نییە لەبەردەم پێكهێنانی‌ كابینەی‌ هەشتەم، ئەوەی بووتەوە لەمپەر

پارتی‌‌و یەكێتین‌و ئەوان بەرپرسن لەدواكەوتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومەت.

هەروەها رایگەیاندووە دەبێت حكومڕانی‌ حیزبی‌ كۆتایی‌ پێبێت‌و حوكمڕانی‌ 


دامەزراوەییمان هەبێت.

ئەوەشی راگەیاندووە هەر هاووڵاتییەك كارتی‌ ئەلیكترۆنی دەنگدان


وەرنەگرێتەوەو بەحەق دەنگ نەدات، لەڕووی‌ شەرعییەوە گوناهبار دەبێت.