فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
داوا ده‌كه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان كۆببێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
سالار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له فراكسیۆنی یه‌كێتی له
كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی،
ئه‌مڕۆ یاداشتێكیان داوه‌ته سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كان بۆئه‌وه‌ی
واژۆی بكه‌ن و له هه‌فته‌ی داهاتوودا په‌رله‌مان كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانیش تا ئێستا نزیكه‌ی 30 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كانی
یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه ئه‌و یاداشته‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیان
واژۆیان كردوه، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی
دوو شه‌ممه‌ی داهاتوودا.
لای خۆشیه‌وه، شێركۆ جه‌وده‌ت، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی
كوردستان ئاشكرایكرد، فراكسیۆنه‌كه‌ی ئه‌وان پێش هه‌مو لایه‌نه‌كان
پێشنیازی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كردوه و ئێستاش پشتگیری هه‌ر
یاداشتێك ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
هاوكات فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند پێویسته
فراكسیۆنی یه‌كێتی له بری بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه، "بچن به‌رۆكی
حیزبه‌كه‌یان بگرن كه به‌رپرسه له دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت و\
نایه‌وێت ئستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی جێبه‌جێ بكرێت".