دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا رایگه‌یاند سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیاری یه‌كلایكه‌ره‌وه له‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ دادگایی كردنه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ده‌ین.
ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له(په‌كه‌كه) بڵاویكردوه‌ته‌وه"پارێزه‌ره‌كانی عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و هه‌روه‌ها بۆ سه‌رله نوێ دادگایی كردنه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان سه‌ردانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپایان كردوه".
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌و سزایه‌ی كه به‌سه‌ر ئۆج ئالاندا سه‌پێنراوه به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه، هه‌ر بۆیه داوای پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌كه‌ی و سه‌رله‌نوێ دادگایی كردنه‌وه‌ی كردوه.
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا رایانگه‌یاندووه"رۆژی سێ شه‌مه‌ی داهاتوو، 18ی ئازار بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ده‌ین".
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له ساڵی 2005 دا پرۆسه‌ی دادگایی كردنی ئۆج ئالانی به "نادادپه‌روه‌ر" وه‌سف كردبوو.
عه‌بدوڵا ئۆج ئالان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ماوه‌ی 15 ساڵه له‌لایه‌ن توركیاوه له دورگه‌ی ئیمراڵی ده‌ستگیر كراوه و "حكومی" هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.