حزبەكانی هەرێمی كوردستان به‌شداری‌ ئاهه‌نگی‌ نه‌ورۆزی‌ ئامه‌د ده‌كه‌ن




















حزبەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێن، بە شاندێک بەشداریئاهەنگی

نەورۆزی‌ ئه‌مساڵی‌ ئامه‌د ده‌كه‌ین.

حزبەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن پارتی ئاشتی و دیموكراسی،


بەڕەسمی بانگهێشتی‌ ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ئامه‌د كراون.

هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان،


یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان،

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەڵێن ئامادەن بچن بۆ ئامه‌د، بەڵام

لەسەر ئاستی بەرپرسانی یەكەمی حزبەكانییان بەشداری ئەو ئاهەنگە ناكەن.

ئەحمەد كانی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان


بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی "پارتی داوەتی ئاهەنگی نەورۆزی شاری

دیاربەكر كراوە و بەشداری دەكا، بەڵام تائێستا دیاری نییە ئەندامانی

شاندی بەشداری ئەو ئاهەنگە كێ‌ دەبێ‌."

محەمەد حاجی، ڕێكخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی


گۆڕان بۆ ئانادۆڵ رایگەیاند: "شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان بە

نوێنەرایەتیی ڕێكخەری گشتی نەوشیروان مستەفا بەشداری ئەو ئاهەنگانە دەكا".


سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان کە


بە رەسمی داوەتی هێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد داوەتکراوە، وتی "سبەینێ

چوارشەممە شاندێكی یەكێتیی بە سەرۆكایەتیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

و مەلا بەختیار كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی دەچنە شاری ئامه‌د بۆ بەشداری

لە ئاهەنگەكانی نەورۆز."

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیش لەزاری یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی


سەڵاحەدین بابەكر، ئامادەبوونی یەكگرتووی لە ئاهەنگی نەورۆزی شاری

ئامه‌د دوپاتكردەوەو وتی "بە شاندێك بەشداری ئەو یادە دەكەین."

گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان محەمەد حەكیم وتی"كۆمەڵی ئیسلامی


كوردستان بە شاندێك بەشداری ئەو یادە دەكا، بەڵام ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی

عەلی باپیر بەهۆی سەرقاڵی كاروباری ناوخۆوە ناتوانێ‌ بەشداری یادەكە بكا".