نووسراوی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاودەكرێتەوە

ئەو نووسراوەی كە بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵبەجەی پێدەركرا،

بەواژووی نێچیرڤان بارزانی بڵاودەكرێتەوە.

ئەوڕۆ دوای كۆبیوونەویەكی لەگەڵ شاندێكی هەڵەبجە نێچیرڤان


بارزانی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی

واژووكردو بڕیارە سبەینێ‌ سەرۆكی ماوەدرێژكراوەی هەرێم

فەرمانی هەرێكی دەردەكات بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

هەر لەو كۆنگرە رەۆژنامەوانییەدا نێچیرڤان بارزانی وتی


"سەبەینێ‌ مەسعود بارزانی فەرمانی هەرێمی دەردەكات بۆ

بەپارێزگابووی هەڵەبجە".
 
كۆبوونەوەكەی شاندەكەی هەڵەبەجە لەهەریەك لەگۆران ئەدهەم،


قایمقامی هەڵەبجە، خدر كەریم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەو

نوێنەری لایەنە سیاسییەكان‌و مامۆستایانی ئایینی پێكهاتبووو.

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی


كوردستان، لەنووسراوێكی فەرمیدا داوای لەحكومەتی هەرێمی

كوردستان كرد چاوەڕێی بەغداد نەكات‌و رێكارە كارگێڕییەكانی

بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستپێبكات.

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا لەبارەی بودجە بۆ پارێزگابوونی


نێچیرڤان بارزانی وتی ئێمە لەبەغداد هەموو هەوڵێ:ی خۆمان دەدەین

بۆ ئەوەی ئەو پرسەش یەكلابكەینەوە.

هەڵەبجەی شەهید یەكێكە لەقەزاكانی هەرێمی كوردستان بە (76)


كیلۆمەتر دەكەوێتە باشوووری رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی.