جه‌عفه‌ر ئیمنیكی ئاشكرای ده‌كات دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی
حكومه‌ت یه‌كلاییبۆته‌وه‌و له دوو بۆ سێ ڕۆژی داهاتوودا
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
جه‌عفه‌ر ئیمنیكی وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند:
هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ چڕبونه‌ته‌وه،
وتیشی له‌ئێستادا كۆی پرۆسه‌كه یه‌كلابۆته‌وه و له‌و بڕوادایه
به‌منزیكانه حكومه‌ت ڕابگه‌یه‌نرێت
ئیمنیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و گرفتانه‌ی به‌ربه‌ست بوون،
دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بوو له‌نێوان چه‌ند لایه‌نێكدا و كارێكی
ئاسان نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینیان كردوه، به‌لاَم له‌ئێستادا
دابه‌شكردنی پۆسته‌كان یه‌كلابۆته‌وه
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌وه‌ی له دوو بۆسێ ڕۆژی داهاتودا
پرسه‌كه به‌ته‌واوی كۆتایپێدێت و به‌ڕه‌زامه‌ندیی گشت
لایه‌نه‌كان كابینه‌ی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت