دواخستنی خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كار
له‌و رۆژه‌دا و ده‌ركردنی راگه‌یه‌ندراوێك به‌وه‌ی پێویستیان
"به كاتی زیاتره بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان"،
ده‌ستپێكێكی لاوازی په‌رله‌مانی له نمایشێكی لاوازتردا پێ پیشانداین.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنیان
دا وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی راسته‌قینه كاره‌كانی خۆیان راپه‌ڕێنن و،
ده‌ست به‌رداری هه‌موو ئیمتیازاتێكی تایبه‌تیش ده‌بن له‌و پێناوه‌دا،
له ئێستادا وه‌ك ماسییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزی
حزبه‌كانیان هه‌ناسه‌یان بۆ نادرێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر سوێندخواردنی
په‌رله‌مانتاران، له 14/1/2014 فراكسیۆنه‌كان به‌ناوی هه‌وڵدان
بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی
سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی جارێكی تر بریتی بوو
له ده‌رخستنی ئه‌و راستییه‌ی ئه‌وان له وابه‌سته‌یی حزبیدا توانه‌ته‌وه،
بۆیه ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌م دێڕه سپارد "پێویسته په‌له بكرێت،
بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت و
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كۆتایهێنان به دواكه‌وتنی
كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان"
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه بخه‌نه روو، چۆن په‌له بكرێت؟ كێ په‌له بكات؟
له كاتێكدا ئه‌وان له فراكسیۆنه‌كانیان ده‌نگی هه‌مان ئه‌و حزبانه‌ن
كه پێكهێنانی حكومه‌تیان دواخستووه و ولاَتیان دووچاری ته‌نگژه‌ی
جۆراوجۆر كردۆته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌سه‌لاَته
یاساییه‌كانی خۆیان له شێوازی ده‌ستنیشانكردنی
سه‌رۆكایه‌تییه‌كی كاتی بۆ په‌رله‌مان.
ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵێكی راسته‌قینه بۆ به‌مه‌هزه‌له‌كردنی
په‌رله‌مان له‌لایه‌ن دوو حزبه هاوپه‌یمانه ستراتیژه‌كه هه‌یه،
هه‌وڵێك بۆ پاشكۆیه‌تی و ملكه‌چی په‌رله‌مان بۆ ده‌سه‌لاَتی
جێبه‌جێكردن و سه‌ردانه‌واندنێكی ته‌واویش بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
له میانی لێدوانێكیدا بۆ ژماره 105ی گۆڤاری سڤیل،
سه‌رۆكی ماوه‌ی یه‌كه‌می خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
ده‌ڵێت "ده‌مانه‌وێت په‌رله‌مانێكی مه‌عقولمان هه‌بێت"، ده‌سته‌واژه‌ی
"په‌رله‌مانێكی مه‌عقول" به‌سه بۆ هه‌ڕاجكردنی
پێشینه‌ی په‌رله‌مان له كوردستاندا.
خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی وه‌لاَم ئاشكرا،
رۆژانه كات له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری بێ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی
بێ ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌ڕێده‌كات.
په‌رله‌مانتارێكی خولی نوێی په‌رله‌مان له ژماره 609ی هه‌فته‌نامه‌ی
میدیادا ده‌ڵێت "چیبكه‌ین ئێمه‌ش وابه‌سته‌ین به حزبه‌كانمانه‌وه".
چوار مانگ به‌سه‌ر پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم
تێپه‌ڕی. زیاتر له دوو مانگیشه ولاَت له سایه‌ی هه‌ڵوێستی
په‌رله‌مانتاره ته‌مام عه‌یاره حزبییه‌كان له بۆشایی په‌رله‌مانیدا
رۆژ ده‌ژمێرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سوێندیان به پاراستنی "به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكان"
خوارد، ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه له پێناو حزبه ره‌نگاو
ره‌نگه‌كانیان، له‌پێناو ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌لاَته ته‌قلیدییه‌كه فه‌رامۆش
كردووه. بۆیه سوێند و به‌ڵێنی ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
له‌به‌رامبه‌ر وا به‌سته بوونیان به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه
گشتییه‌كان به‌تاڵ بۆته‌وه، ئه‌وان ده‌بێت جارێكی تر سوێند
بخۆنه‌وه له ژێر دێڕ و ناونیشانی جیاوازتر.
خولی چواره‌می په‌رله‌مانی ئه‌م جاره‌ش پێمانده‌ڵێت،
ئه‌وان له نێوان ده‌نگده‌ران و حزبه‌كانیان وه‌فاداری حزبه‌كانیانن.
ئه‌گه‌ر درێژكردنه‌وی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
مانایه‌كی بۆ بنه‌ماكانی دیموكراسی نه‌هێشتبێته‌وه، ئه‌ی ده‌بێت
وه‌رگرتنی مووچه‌ی دوومانگی په‌رله‌مانتارانی بێكار چی هێشتبێته‌وه؟
ده‌بێت ولاَتێكی بێ په‌رله‌مان و سه‌رپێچی كردنی حزبه‌كانی
ئه‌م په‌رله‌مانتارانه چ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی بێت له‌گه‌ڵ
واده‌ی راسپاردنی حزبی براوه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ؟
.
.
به‌سوپاسه‌وه له‌ماڵپه‌ری knnc وه‌رگیراوه