بڕیاری بوونی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا، زۆر شت له‌گه‌ڵ خۆی دێنێ،
یه‌كێك له‌وانه، ئاخۆ ژماره‌ی (1) ی ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه به كێ ده‌درێت.
وشیار عه‌لی عه‌بدولحه‌سه‌ن كه به وشیاری ئه‌ڵغام ناسراوه ده‌ڵێ:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه، چالاكوانانی هه‌ولێر سلێمانی و
هه‌ڵه‌بجه‌ش پشتگیرم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه بدرێت به من.
وشیاری ئه‌ڵغام كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 11 ساڵ له ژاپۆن ژیاوه به وشیاری
ژاپۆنیش ناوی ده‌به‌ن، ده‌ڵێ:’ 13 ساڵه به نایاسایی ژماره (1) هه‌ڵه‌بجه
ده‌به‌ستم، من هه‌ر له زوو زانیوومه كه هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته پارێزگا، بۆیه ئه‌و
ژماره‌یه‌م له ئۆتۆمبێله‌كه‌م داوه’.
وشیاری ئه‌ڵغام پێشمه‌رگه‌ی ساڵی هه‌شتاكان بووه، به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌سه‌ر
رێگاكان و چاو ساخی كردن بۆ پێشمه‌رگه ناوبانگی ده‌ركردووه. له‌ساڵی
1989 له شه‌ڕێكی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان
قاچی چه‌پی به مین له ده‌ست ده‌دات.
له‌دوای راپه‌ڕینی ئاداری ساڵی 1991، ده‌ست به‌كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین ده‌كات.
ئه‌مجاره قاچی راستی له‌ده‌ست ده‌دات. وشیار له ماوه‌ی 26 ساڵدا دوو ملیۆن و
سێسه‌د و هه‌شتاو شه‌ش هه‌زار مینی له‌ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان
هه‌ڵگرتۆته‌وه.
ئێستا له مینۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری
هه‌رێمی كوردستان په‌یكه‌رێك بۆ وشیار دروست ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به قسه‌ی خۆی:’ 540 هه‌زار دۆنم زه‌وی له مین پاك كردۆته‌وه. 160
كه‌سیشی له‌ناو كێڵگه‌ی مین رزگار كردووه’.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویشاری ئه‌ڵغام له گوندی كوڕی گه‌پڵه له‌ناوچه‌ی پێنجوین
چه‌ند هه‌زار مینی هه‌ڵگرتۆته‌وه، ئه‌و گونده ناوی (وشیاری) له‌خۆ ناوه.
وشیاری یابانی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:’ نه‌خۆشخانه، مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی
ئه‌و گونده به‌ناوی من كراوه’.
راو سه‌رنجی خۆت بڵێ له كۆمێنتدا