كۆمەڵ: كێشەكانی یەكێتی كاریگەری لەسەر ئابووریو ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەرێم جێدەهیڵێت
وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵوێستی حیزبەكەی لەسەر لەسەر كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی ئاشكراكردو رایگەیاند كێشەكانیان كاریگەری لەسەر ئابووریو ئەمنییەتو ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەرێم بەگشتیو سلێمانی بەتایبەت بەجێدەهیڵێت.
محەمەد حەكیم وتەبێژی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی لەبارەی تێڕوانینی كۆمەڵی ئیسلامی بۆ گرفتە نێوخۆییەكانی یەكێتی رایگەیاندووە "یەكێتی نیشتمانی لایەنێكی كوردستانییە سەنگی خۆی هەیەو پەیوەندیمان لەگەڵیان باشەو دەخوازین بەسەر گرفتەكانیاندا زاڵبن".
ئاشكرایشیكردووە "لەئاستی ئەمیرو مەكتەبی سیاسی كۆمەڵ پەیوەندیمان پێیانەوە كردووەو گرفتی یەكێتی بەو پێیەی كە بەشێكی هەرێمی بەدەستەو خاوەن هێزی پێشمەرگەو ئاسایشە، قووڵبوونەوەی كێشەكانیان كاریگەری لەسەر ئابووریو ئەمنییەتو ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەرێم بەگشتیو سلیمانی بەتایبەت بەجێدەهیڵێت".
هەروەها ریگەیاندووە "دەخوازین كێشەكانیان چارەسەركەنو ئومێددەكەین هەندێك كەسی خوار سەركردایەتیان بیر لەوە نەكەنەوە بەدروستكردنی دوژمنی خەیاڵی بۆ یەكێتیو بەچارەسەری ئەمنیو سەربازی چارەسەرو پێشنیار بخەنە بەردەست سەرووی خۆیان".
ماوەی چەند رۆژێكە كێشەو ململانێ ناوخۆییەكانی یەكێتی رووی لەقووڵبوونەوە كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی (31/1/2014) بەزۆرینەی دەنگ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆنگرەی چوارمی حیزبەكەیان بۆ كاتێكی نادیار دواخست، كە بڕیاربوو هەمان رۆژ ببەسرێت.
سهرچاوه ماڵپهری شارپرێس