بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
رایگه‌یاند كه هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر
یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان نه‌دراوه
وئه‌وان تائێستا وه‌ڵامی پارتیان
پێنه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌و پێشنیازانه‌ی كه خستویانه‌ته به‌رده‌میان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، به‌ماڵپه‌ڕی ئێن ئاڕتی راگه‌یاند" هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر یه‌كلای كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان نیه و ئێمه تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی پارتیمان پێنه‌گه‌یشتۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌و پێشنیازانه‌ی پێمان داون".
پێشتر گۆڕان سێ پێشنیازی خستوه‌تبووه به‌رده‌م پارتی، كه یه‌كه‌میان پێدانی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان، به‌وپێیه‌ی گۆڕان براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و به‌وته‌ی به‌رپرسانی گۆڕان ده‌بێت ئه‌و پۆستانه بۆ گۆڕان بێت.
پێشنیازی دووه‌می گۆڕان داواكردنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه.
سێیه‌مین پێشنیازی گۆڕان ئه‌وه‌بووه، یان له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازی یه‌كه‌م، هه‌موو پۆست و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكرێنت و رێژه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش به‌پێی 18 كورسییه‌كه‌ی دابنرێت و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی رازی نه‌بوو ئه‌وا ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پشكی یه‌كێتی ده‌بێت، به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه‌وه پڕبكرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی به‌شداری له حكومه‌ت ده‌كات.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری NRT