وه‌فدی گۆڕان و مه‌سعود بارزانی جه‌ختیان له پێكهێنانی حكومه‌ت به‌زوترین كات كرده‌وه
وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تیی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی، له
پیرمام له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، كۆبوونه‌وه‌و هه‌ردوولاش جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی پێویسته حكومه‌تی نوێ به‌زوترین كات پێكبهێنرێت.
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تیی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری
گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و مسته‌فای سه‌ید قادر و جه‌لال
جه‌وهه‌ر و ئارام شێخ محه‌مه‌د و ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم و د. محه‌مه‌د حاجی، له پیرمام
له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و فوئاد حسێن، كۆبوونه‌وه.
په‌یامنێری KNN رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاندوه‌و تیایدا
هه‌ردولا له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و گفتوگۆیان كرد.
وتیشی: "له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمیش، وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته به‌زوترین كات، حكومه‌ت
پێكبهێنرێت.
په‌یامنێره‌كه‌ی KNN، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه لای خۆشیه‌وه مه‌سعود بارزانی به
هه‌مان شێوه به پێویستی زانیوه په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌ت و لابردنی ئه‌و
كۆسپانه‌ی هاتونه‌ته به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت.
بارزانی راشیگه‌یاندوه: رۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌شه‌وه، فوئاد حسین به سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی راگه‌یاندوه،
به‌شێكی گرنگی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و
ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ش خرانه به‌ر باس كه هاتونه‌ته به‌رده‌م پرۆسه‌ی دانوستانی
نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و هه‌ردولاش جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو
كۆسپێك له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا لاببرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات پرۆسه‌ی دانوستانی
نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری KNNC