كاریگه‌ری "وێرانكه‌ری" غیابی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر یه‌كێتی
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی سه‌باح، له جیاتی به‌رهه‌م ساڵح كه‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی دانوستكاری یه‌كێتی ده‌كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، عه‌دنان موفتی ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ده‌شڵێت، باڵی خێزانی سكرتێری گشتی ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامان‌و پێشمه‌رگه‌و ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی دا گرتووه.
پێگه‌ی ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو یه‌كێتیه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، غیابی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاریگه‌ری وێرانكه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێتی دروستكردووه‌و، خێزانی سكرتێری گشتی ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامان‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه‌و ده‌زگای زانیاری دا گرتووه، كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ بێده‌نگكردنی ده‌نگه ناڕازیه‌كانی ناو ئه‌و حیزبه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، ده‌نگی ناڕه‌زای له ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی دا به‌رزبۆته‌وه، ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی یه‌كێتی له حیزبێكی ئیشتراكی دیموكراتیه‌وه بۆ حیزبێكی بنه‌ماڵه‌یی بگۆڕدرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به سه‌باحی راگه‌یاندووه، له ئێستادا چه‌ند باڵێك ملمڵانێ له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن، كه دیارترینیان باڵی هێرۆ ابراهیم ئه‌حمه‌د خێزانی جه‌ڵال تاڵه‌بانیه.
ئاشكراشیكردووه، ئه‌و باڵباڵێنه‌و ململانێكانی نێوان سیاسیه‌كانی ناو یه‌كێتی ترسیی زۆری له په‌رتبونی ئه‌و حیزبه لای لایه‌نگرانی دروستكردووه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هوڵه ناوخۆیی‌و هه‌رێمیه‌كان ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوه‌و كێشه‌كانی ناوخۆی ئه‌و حیزبه به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی كه نارازیبون له دواخستن كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان‌و ترس له وازهێنانیان هه‌بوو، ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ رازیكردنیان، توانی بڕوا به كۆسره‌ت ره‌سوڵ بهێنێتتاوه‌كو وه‌ك به‌رپرسێك له ناو حیزب‌دا بمێنێته‌وه، ئاشكراشیكرد به‌ڵام هه‌ڵوێستی به‌رهه‌م ساڵح تا ئێستا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه به وازهێنان له پۆسته‌كه‌ی‌و مانه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتی.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ناو یه‌كێتی به ڕۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به‌رهه‌م ساڵح كه‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی دانوستكاری یه‌كێتی كردووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌گۆڕدرێت‌و عه‌دنان موفتی كه‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ی بۆ گفتۆگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.
له‌باره‌ی قوباد تاَڵه‌بانیشه‌وه ده‌ڵێت، ڕۆڵی كوڕی جه‌ڵال تاڵه‌بانی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوكی وه‌ك سكرتێری گشتی دره‌نگ ده‌ركه‌وت، كه له‌لایه‌ن هه‌نێك لایه‌نه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاڵپشتی ده‌كرێت، ئه‌ویش باڵی هێرۆ ئبراهیم ئه‌حمه‌دی دایكیه‌تی، هاوكات ئه‌ویش له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه پشتگیریه‌كی به هێز ده‌كرێت.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری NRT