كۆبونه‌وه‌كه به‌یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرا
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا باس له بڕینی به‌شه
بودجه‌و مووچه‌ی
هه‌رێم نه‌كراو حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ری هه‌رێمیش ده‌ڵێت، له‌سه‌ر
مووچه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد ناكه‌ین.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو وه‌زیره كورده‌كانی حكومه‌تی عێراق
له دانیشتنی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا
پێشنیاز‌و راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان
نێچیرڤان بارزانی و نوێنه‌رانی كورد له عێراق
بخه‌نه به‌ر باس و گفتوگۆیان له باره‌وه بكرێت.
به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوابه‌دوای ته‌واوبوونی
كۆبوونه‌وه‌كه كه به یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كورد داده‌نرا، به‌یاننامه‌یه‌كی
ده‌ركردو تیایدا ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه جگه
له ده‌ركردنی چه‌ند بڕیار‌و راسپارده‌یه‌ك، هیچ شتێكی
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی
نه‌وتی هه‌رێم و راگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێدا نه‌بوو، به‌بێ
ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له وه‌زیره كورده‌كان قسه له‌سه‌ر ئه‌نجامی
دانیشتنه‌كه بكه‌ن، كه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان ده‌كرد.
پێشتریش هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی
له‌گه‌ڵ فاروق كایماكچی باڵیۆزی نوێی توركیا له عێراق كۆبونه‌وه‌و
راگرتنی موچه‌و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمیان
به راگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌دژی هه‌رێم له قه‌ڵه‌مداو ره‌تیانكرده‌وه له‌سه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له هه‌وڵه‌كانی هه‌ریه‌كه له ئوسامه
نوجێفی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و مۆفه‌ق روبه‌یعی ده‌كه‌ن، بۆ
نێوه‌ندگیری له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا.
سه‌رچاوه سایتی KNNC