بۆ وەرگرتنی كارتی ئەلكترۆنی دەنگدان با ئەم پێداویستیانەت پێ بێت

بۆ وەرگرتنی كارتی ئەلكترۆنی دەنگدان با ئەم پێداویستیانەت پێ بێت


سەرۆكی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی 

هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایدەگەیەنێت: تائێستا 400 هەزار كارتی ئەلكترۆنیان لە 

هەشت پارێزگا دابەشكردووەو، پرۆسەكەش بەپێی ئەو خشتەیەی كە دانراوە، بەڕێوە دەچێت.

میقداد شەریفی، وتیشی: لەكۆی شەش ملیۆن كارت ‌400‌ هەزار كارتی دەنگدانی 

ئەلیكترۆنیمان لە هەفتەكانی رابردوو بەسەر دەنگدەراندا دابەشكردووە‌.

راشیگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنەكە تا رۆژی 20 ی نیسانی داهاتوو بەردەوام 
دەبێت.

روونیشیكردەوە: ‌تەواوی نوسینگەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە رۆژانی 

داهاتوودا بەپێی خشتەی كاتی كۆمیسیۆن هەڵدەستن بە دابەشكردنی كارتی 

دەنگدانی ئەلیكترۆنی بەسەر هەموو دەنگدەراندا‌.

بەپێی زانیارییەكان هاووڵاتیان پێویستە بۆ نوێكردنەوەی ناوەكانیان ئەو بەڵگانە 

لەگەڵ خۆیاندا بەرن.

1- كەسەكەخۆی بێت، چونكە وێنەو پەنجەمۆری هەر 10  پەنجەكەی وەردەگیرێت.

2-    بتاقەی تەموینی (بایەع).

3-    هویە احوال مدنیە (نفوس).

4-    شهادە جنسیە عراقییە.

5-    كارتی زانیاری.

6- هویەی مهجرین(بۆئەوكەسانەی لەدەرەوی هەرێمی كوردستان هاتوون‌و عراقین).

7-    جواز سفر عێراقی بەسەرچوو (بۆ ئەو كەسەی لە دەرەوە هاتوونەتەوە عێراق).