حكومەتی هەرێم لە نێوان پیری و ساواییدا

حكومەتی هەرێم لە نێوان پیری و ساواییدا

هەكار نهێلی

رۆژنامه‌نوس


حكومەتی هەرێم لە نێوان پیری و ساواییدا



حكومەتەكەمان ساوایە و پێدەچێت كابینەی داهاتوش بە پیری 

لەدایك ببێت ..

هەر حزبێك دەیەوێت لە كابینە پیرەكەی هەشتەمی حكومەتی 

هەرێمدا زورترین وەزراەت و جێگری سەروكی حكومەتی 

بەربكەوێت....

لە حكومەتە پر ئێش و پیرەكەی داهاتودا هەر حزبێك دەیەوێت 

زورترین ئیمتیازاتی بوخوی مسوگەر بكات....

حكومەتێك كە لەلاین پەرلەمانێكی مشەخور و بێ سەروك و 

سەروكاتی كە چوار مانگە وایە و تەنیا نیو سەعات كوبوتەوە تو 

بلێی چون بێت و چون پێبگات؟

حكومەتێك كە ئەو یاسایانەی بو دەردەچن لە لایەن پەرلەمانێكی 

فول حیزبی و دور لە ئیرادەی خزمەتكردنی خەلك و پسپوری 

شایستەیی دەردەكرێت تو بلێی چون بێت؟

حكومەتێك كە لەلایەن پەرلەمانێكەوە چاودێری بكرێت كە چوار 

مانگە ئەندامانی لەسەر حیسابی گیرفانی خەلكی رەش و روتی 

كوردستان دەژین و موچە چەور و پربەرەكەتەكەی دەخون و ئاگایان 

لە میللەت نیە بێجگە لە گیرفان و بەرژەوەندیان تو بلێی چ 

چاودێریكردنێك بێت؟

حكومەتێك كە لەلایەن ئەو حیزبانەوە پێك بهێنرێت كە تا سەر 

ئیسقان بەژەوەندچی و قورخكار و لە ناوخویاندا خوخور و بێ 

ئەجیندا و ستراتیژ و بەرنامەیەكی نەتەوەیی یەكگرتون تو بلێی 

چون بەرێوە بچێت؟

حكومەتێك كە ئەو حیزبانەی تێیدا بەشداردەبن بە بێی ئیعازی 

تاران و ئەنقەرە ناتوانن یەك هەنگاو بنێن تو بلێی تا چەند 

حكومەتێكی راستەقینەی كوردانە و كوردستانیانە بێت؟

زور شتی تر و پرسیاری تر و رونكرنەوە و سەرنجیتریش ماوە و 

ئەوەش بو بەرێزتان بەجێدێلم كە ئەكیدم ئێوەش لە من زیاتر بیر

لەم بابەتە و پرسانە دەكەنەوە.....