نوسینی : هاوڕێ فەرهاد
مامۆستای زانکۆ
بە عەقڵ دەنگ بدە نەک بە دڵ !
کوێرانە دەنگ مەدە !
پرۆسەی هەڵبژاردن یەکێکیە لە
دیموکراسی ترین پرۆسەکانی
دەستاو دەست کردنی ئاشتیانەی
دەستەڵات لە هەموو دنیادا کە
گەل لە ڕیگەی سندوقەکانی
هەڵبژاردنەوە نوێنەرەکانی خۆی
دیاری دەکات بۆ بەڕێوە بردنی ووڵات .
لەم هەرێمەی ئێمە هەموو
کەرستەکانی دیموکراتی بوون هەیە
وەکو ژینەگەیەکی ئارام و میللەتێکی
نیستیمان پەروەر و داهاتیکی
باش ، لەگەڵ ئەمەشدا بەڵام دیموکراتیش وەکو پێویست نیە لای
هەندێ هاوڵاتیش شتێک نابینێت لە هەرێمەکەیدا ناوی دیموکراتی
و مافی ژیانی یەکسان بێت .
ئەوەی سەرنچ ڕاکێشە لەم هەرێمەی ئێمە کە هەڵبژاردن ئەکرێت
لە ڕۆژی دەست پێکردنی هەڵمەتی بانگەشەوە تا دەرکەوتنی
ئەنجامەکان کار لەسەر هەس جوڵآندنی خەڵک و سۆز هاوار کردن
و شەقام گرتن و لە هەندێ ناوچە ترساندنی خەڵک و تۆقاندنیان
بە
شێوازی جۆراوجۆر لەهەمووی ترسناکتر گێلاندنی خەڵکە بە پارە و
پۆست دەمانچە بەخشینەوە و ئەم چۆرەیان زۆر کوشندەیە چونکە
گەنجەکان فێری خۆ فرۆشتن ئەکات کێ زیاتری دا دەنگم بۆ ئەوەیە
.بیر لەوە ناکرێتەوە کە ئەم گەنجەی فیری پارەی لەم شێوەیەی
ئەکەیت ڕۆژێک هەر گروپێکی تیرۆریستیپارەیەکی زیاتری بداتێ
خۆی بەویش نەفرۆشێت ؟ و کارەساتی گەورەی لێ نەکەوێتەوە؟
هەڵبژاردن لە ووڵاتە پێشکەوتووەکاندا هاوڵاتیان کۆدەکاتەوە
لەدەوری سندوقەکانی هەڵبژاردن لای ئێمە هاوڵاتیان لە یەکتری
ئەکات بە دوژمن کۆڕو باوک دەدات بەیەکدا ، ژن و مێرد بە سەڕ
دەدات لەبەر ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکانەوە ئەوەندەی کار لەسەر
سووک کردنی یەکتری و ناشرینتر کردنی یەکتری و هەندێ جار
قسەی ناشرین بە کەسایەتی یەکتری دەکرێت ئەوەندە باس لە
پرۆژەو پێشەکەوتنی هەرێم ناکریتەوە .
هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکان چارەنوس
سازە بۆ هەمووان جونکە پێگەی کورد لە بەغداد دیاری دەکات و
هەروەها نەخشەی سیاسی حیزبەکان لە پارێزگاکاندا دەگۆڕێت
.هەر بۆیە بەرپرسیارێتی هەر تاکێکی ئێمەیە کە بە عەقڵ بیر
بکەینەوە کە داهاتوومان چۆن نەخشە کێش بکەین و چۆن
هەموومان پێکەوە سوودمەند بین لە داهاتی ئەم هەرێمە ژیانێکی
خۆشگوزەرانتر بۆ نەوەکانی داهاتوو دابین بکەین .
ئەرکی هەموو هاوڵاتیەکە کە شانازی بکات بەوەی کە دنیا
هەمووی گۆڕاوە و ڕۆژی تەکنیک و پێشکەوتن و ئینتەرنێت
وتەکەنۆلۆجیایە تازە ئێمە خشتەی کارەبا لەبەر ئەکەین .تازە ئێمە
لەسەر بەحرێک نەوتین و بە دوای نەوتا ڕا ئەکەین. لە ٢٠١٤ داین
و سەعات ئەخەینە سەر جەرەس بۆی خەبەرمان بێتەوە تانکی پڕ
بکەین لە ئاو !
تازە بە تازە دوای باران بارینێک نیوەمان ئەبێت بە
پشتە مەلە بچینەوە بۆ ماڵەوەو شارەکان ئەبنە دەریاچە.
با ئەم چارە هەڵبژاردنی نوینەری ڕاستەقینەی خەڵک بێت لە
شارەکانتان و لە ناو عێراقیشدا هیج شتێک مەهێڵن کاریگەری
هەبێت لەسەرتان و مەردانە بچنە ناو پرۆژەکان و پێشینەی
حیزبەکە جوان هەڵ بسەنگێنن ئینجا لە دوای ئەوە سەیری
ڕابردووی هەر کاندیدێک بکەن گوێ مەدەن بەوەی ناسیاوە یان
خزمە یان خۆشم ئەویت یان قۆزەو قژی زەردە و یان و سەدان
یان .....
ویژدان و عەقڵ و مەنطیق بکەنە پرینسیپی هەڵبژاردن وەکو هەموو
ووڵاتە پێشکەوتووەکان بانگەشەیەکی لەسەر خۆ و بێ دەنگ و
ئەنچامێکی گەورە و بە کەڵک بۆ هەموو لایەک و ئەوەی شانازی
کرد بە تەزویرەوە فێری بکەین و بیهێنینەوە سەر ڕێگای ڕاستی
کوردایەتی و پێی بڵێین ئەوەی دەر ئەچێت هەر کوردە و ئەوەی
دەرناچێت هەر کوردە با نەوەکانی داهاتوو فێر بکەین چۆن ڕێز لە
یەک ئەگرن و چۆن هەموو بیر کردنەوەیەکیان هەر بۆ کوردستان
بێت و فیری ململانێی شەریفانەیان بکەین ولەسەر بنەمای
پرنسیپە ئەخلاقیەکان ..نەخشەی سیاسی نوێ دابڕیژینەوە .....