لێدوانی نوێی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی مامۆستایان

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئێمه‌له‌گه‌ڵ بایكۆتكردنی وانه‌وتنه‌وه نین، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ڵێنی داوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی مامۆستایان بدات.
هاجه‌ره داودی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به KNNCی راگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه مامۆستایان بڕیاری بایكۆتی وانه‌وتنه‌وه بده‌ن و له‌م رێگه‌یه‌وه فشار بۆ حكومه‌ت دروستبكه‌ن، تا موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشیكرده‌وه كه‌له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و له‌وڕوه‌شه‌وه‌و به‌پێی نوێترین هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی مامۆستایان دابین بكات.
به‌پێی لێدوانی ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، سبه‌ی دووشه‌مه له‌شاری سلێمانی و رۆژی چوارشه‌مه له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان مانگرتنی مامۆستان ده‌ستپێده‌كات له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونی موچه‌كانیان.
هاجه‌ره داودی رونیكرده‌وه، كه داوایان له رێكخراوی یه‌كێتی مامۆستایان كردووه كه بایكۆتی وانه‌وتنه‌وه نه‌كه‌ن و چه‌ند رۆژی دیكه ئارامبگرن، له‌هه‌مانكاتدا دا‌واشیان له حكومه‌ت كردووه كه مانگانه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا موچه‌ی مامۆستایان خه‌رج بكات.
سه‌چاوه ماڵپه‌ری KNNC