ته‌نه‌ر یه‌ڵدز: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستی پێكرده‌وه
وه‌زیری وزه‌و سه‌رچاوه‌سروشتییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند: هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی
هه‌رێم بۆ توركیا، جارێكی تر، ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ رێككه‌وتنی هه‌وڵیر‌و به‌غداد، به‌رده‌وام ده‌بن.
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز- وه‌زیری وه‌زه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر‌و به‌غداد له‌سه‌ر پرسی هه‌ناره‌ده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، به‌رده‌وامن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئێستا گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدادا به‌رده‌وامه، بۆیه پێویسته ئه‌وان بگه‌نه رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش‌و داهاتی نه‌وت له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شبكه‌ن و راشیگه‌یاند: جارێكی تر ناردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ توركیا‌و عه‌مباركردنی له به‌نده‌ری جه‌یهان، ده‌ستی پێكرده‌وه‌ته‌وه, ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه بۆسه‌ر بۆرییه نه‌وتییه‌كان، بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ، ناردنی نه‌وتی هه‌رێم ڕاگیرابوو.
یه‌ڵدز، وتیشی: له‌ئێستادا، 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له توركیا، عه‌مباركراوه‌و توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌كاتی ئاسایی‌دا ده‌گاته 300 بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا‌و توانای گواستنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وته‌كانیش، ملیۆنێك‌و 500 هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا.
سه‌رچاوه سایتی KNNC