تۆپەکە لە قاچی گۆڕانەوە و دەبێت گۆڵی خۆی بکات
رۆژنامهنووس خهبات نهوزاد

ڕاستە لە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان بەڵێنی جدیدا بچێتە حکومەت و لەوێوە
مۆدێلێکی
نوێی حوکمڕانی نیشانبدات و خزمەتی ھاوڵاتیان بدات، ڕۆان
رۆیشت و ٢١ ی ئەیلول ھەڵبژاردن ئەنجامدرا بزووتنەوەی گۆڕا لە
٢١ ی ئەیلولەوە بووە ھێزی دووەمی ھەرێمی کوردستان و ٢٤
کورسی بەدەست ھێنا .
١٤٠ رۆژ بەسەر ھەڵبژاردن تێدەپەڕێت و ھێشتا
کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکنەھێنراوە
نێچیرڤان بارزانی کەسی ڕاسپێردراوی پارتی دیموکراتی
کوردستان
بۆ پێکھێنانی حکومەت چووە لای ھەموو حزبەکان و دێتە سلێمانی
و دەچێتەوە ھەولێر ھێشتاش کابینەکەی ھیچی دیار نیە .
بەبڕوای بەندەش کێشەی سەرەکیش ئەوەیە پارتی بەڕوونی
ناتوانێت حیوار لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی ھاوپەیمانی
بکات و پێی بلێت ھاوکێشە گۆڕان و زەمەن ناخوازێت تەواوی
ئەوەی لە ڕێگەی ڕێکەوتنی ستراتیژیەوە ئەتانەوەێت بەدەستی
بھێنن، کۆبوونەوە لەدوای کۆبوونەوە ئەکرێت و ھیچ دیارنیە .
ئەوەی گرنگە ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان ئاگای لە دەنگدەرانی بێت و
نەھێڵێت لێی بڕەنجێن چونکە لەوە زیاتر چاوەڕوانی زیان بەخشە،
دەبێت بەڕوونی بەگوێی پارتی بدات و پێی بلێت گەر ناتوانی
جەریئانە لەگەڵ یەکێتی حیوار بکەیت ئێمە دەکشێنەوە لە گفتوگۆ
و دەبینەوە ئۆپۆزسیۆن، لەوەش گرنگتر پەیامی ھەموو لایەنەکانە
بۆ پارتی پێی بلێن گەر ناتوانی حکومەت دروست بکەیت خیاری تر
ھەیە و ڕێگە بۆ بڕاوەی دووەم چۆڵبکە .
ئەوەی لەم ١٤٠ رۆژە بینیومانە بێ ئەرزشکردنی دەنگدان و دەنگی
دەنگدەر و خودی پرۆسەی دیموکراسیە واجی ھەمووانە ئەمە
ڕاگرین و ئەرزش بۆ دیموکراسی و ھەڵبژاردن بگێڕینەوە .
لینكی پهیجی رۆژنامهنووس خهبات نهوزاد لهتۆری كۆمهڵایهتی
فهیسبووك https://www.facebook.com/xebat.newzad