مەلا عەلی کەڵەک و هەڵکەوت زاهیر چی کۆیان دەکاتەوە؟
لە وێنەیەکدا، مەلا عەلی کەڵەک، کە خۆی بە پزیشکی ئایینی ناساندووە، لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەری کورد دەردەکەوێ.
هەوڵکەوت زاهیر راگەیاند، "مەلا عەلی پیاوێکی زۆر پاک و راستگۆیە و من قەناعەتم بە هەموو چارەسەرییەکانی هەیە".
زاهیر هەروەها گوتی، "ئەو کارانەی مەلاعەلی دەیکات، هەمووی زانستییە و لە زۆر رووەوە وەک یەک بیردەکەینەوە".
ئەو ئاوازدانەرەی کورد، بە پێویستی زانی هەماهەنگی و نزیکبوونەوە لە نێوان مامۆستایانی ئایینی و هونەرمەندان هەبێت.
هەڵکەوت زاهیر، هونەرمەند و ئاوازدانەری
کورد، لەم چەند ساڵەی دوایی توانیویەتی نوێگەری لە هونەری کوردی بکات و
پردێکی پەیوەندی لە نێوان هونەرمەندانی کورد و عەرەب دروستبکات، وێرای
دانانی ئاواز بۆ چەندین گۆرانیبێژی عەرەب، کە بە کوردی گۆرانییان گوتووە.
عەلی مەحمود حەسەن، ناسراو بە مەلا عەلی
كەڵەك، پەیمانگەی ئیسلامی لە هەولێر تەواوكردووە، مۆڵەتی لە حكومەتی عێراق
وەرگرتووە بۆ كردنەوەی "نەخۆشخانەیەك" لە تەنیشت ماڵی خۆیان لە ناحیەی
كەڵەك، ئەو بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەكات، كە جن هۆكاری زۆر نەخۆشییە بۆ
مرۆڤ و وەک خۆی دەڵێ "بە هەنگوین، میزی حوشتر و میزی مرۆڤ، چارەسەری دەیان
نەخۆشی ئایدز و شێرپەنجەم کردووە".
سهرچاوه ماڵپهری نیشان پرێس
سهرچاوه ماڵپهری نیشان پرێس