پێویسته حكومه‌ت ئیفلاس بوونى دارایى خۆى رابگه‌یه‌نێت
عه‌لى حه‌مه ساڵح له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌په‌یجی خۆی
رایگه‌یان پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ئفلاس بوونی خۆی
رابگه‌یه‌نێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند چاره‌سه‌رێكی بڵاو كرده‌وه
حكومه‌تى هه‌رێم ئێستا دووچارى قه‌یرانێكى گه‌وره‌یى دارایى
بووه‌ته‌وه‌و پێویسته ئیفلاس بوونى خۆى رابگه‌یه‌نێت، چونكه..
1- ئه‌و داهاته‌ى ساڵانه له‌نێو بودجه‌ى گشتیدا ئاماژه‌ى پێكراوه
به‌شى یه‌ك مانگى مووچه ناكات، بۆنمونه داهاتى خه‌مڵێندراوى
2013 له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ته‌كان 651 ملیار دینار بووه، به‌ڵام ته‌نیا
بۆ موچه مانگانه، هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 750 ملیار دینارى
پێویسته.
2- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قه‌رزارى زیاتر له900 به‌ڵێنده‌ره‌و
پاره‌نییه بیداته‌وه.
3- هیچ بانكێكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى تێدا نییه قه‌رزبداته
هه‌رێمى كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌ت
نییه‌و هیچ ده‌وڵه‌تێكیش كه‌فاله‌تى ناكات.
ئێستا دوو رێگا له پێشه..
یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و خه‌رجییانه‌ى پارتى یه‌كێتى خستوویانه‌ته
سه‌رحكومه‌ت لاببرێت‌و ته‌قه‌شوفى گه‌وره له خه‌رجیدا بكرێت‌و ئه‌و
داهاتانه‌ى ساڵه‌هاى ساڵه ده‌شارێته‌وه بخرێته ڕوو، بۆنمونه:
قه‌باره‌ى ئاڵوگۆرى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان پارساڵ 20 ملیار
دۆلار بووه، ئه‌گه‌ر 5% وه‌ك باج وه‌ربگیرێت یه‌ك ملیار دۆلار ده‌كات،
جگه له‌و ده‌یان رێگاى دیكه‌ى داهات.
دووه‌م: حكومه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدادا رێكبكه‌وێت گه‌ر
رێككه‌وتنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ى ساڵێك بێت.
به‌دڵنیایه‌وه به‌م شێوه به‌رێوه‌بردنه‌ى ئێستاى حكومه‌تى هه‌رێم
نه‌ناردنى پاره له به‌غداوه موچه‌ى مانگى دوو نادرێت.