كۆسره‌ت ره‌سوڵ : هه‌مومان ئه‌ندامێكی ئاسایی یه‌كێتین
كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆتایی هاتوو به‌پێی زانیاریه‌كان كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاندووه كه هه‌مویان ئه‌ندامی ئاسایی یه‌كێتین، وتویه‌تی خۆم به خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانم و هه‌رگیز جێتان ناهێڵم.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌فدَێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵی كردوو كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌دۆخی هه‌ستیاری یه‌كێتی كراوه وعادل موراد باسی له‌كێشه‌كان كردووه و مه‌ترسی خۆی نیشانداوه به‌رامبه‌ر به هه‌ر روداوێكی تری نه‌خوازراو كه بێته پێشه‌وه له‌ناوخۆی یه‌كێتیدا.
به‌پێی زانیاریه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاندووه كه دواخستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆبووه وئه‌وان ئێستا ئه‌ندامێكی ئاسایی یه‌كێتین.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى رایگه‌یاند به گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئێستا هه‌موومان ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ى دڵسۆزى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانین و خۆم به خاوه‌نى یه‌كێتى ده‌زانم و هه‌رگیز جێتان ناهێڵم.
ئه‌م قسانه‌ى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى له‌میانى پێشوازیكردنى له وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى عادل موراد هات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له باره‌ى ره‌وشی ئێستاى یه‌كێتى و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆی یه‌كێتى.
له ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل موراد باسی له قاره‌مانه‌تى و ئازایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى كرد و رایگه‌یاند له سه‌رجه‌م قۆناغه جیاجیاكاندا كۆسره‌ت ره‌سول رۆڵی قاره‌مانانه‌ى هه‌بووه‌و هه‌میشه‌ش رۆڵی كاریزمایانه‌ى هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و قه‌یرانه‌كانى یه‌كێتى و گوتیشی: ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به كاك كۆسره‌ته.
له به‌رامبه‌ردا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى گوتى: به گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئێستا هه‌موومان ئه‌ندامى دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانین و خۆم به خاوه‌نى یه‌كێتى ده‌زانم و هه‌رگیز جێتان ناهێڵم و له هه‌مووشتان زیاتر خه‌مخۆری یه‌كێتیم و هه‌موو قۆناغه‌كانى زیندان و ئاواره‌بوون و پێشمه‌رگایه‌تى و به‌خشینى شه‌هیدم داوه ته‌نها له پێناوى یه‌كێتى.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى گوتیشی"یه‌كێتى ناحه‌ز و دوژمنى زۆره‌و با هه‌موومان هه‌وڵه‌كانمان بۆ یه‌كبوون و به‌ره‌وپێشبردنى یه‌كێتى بێ و ئاماده‌شم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و پاڵپشتتان بم بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌و رزگاركردنى یه‌كێتى له‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا".
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند راو سه‌رنجه‌كانى خۆیان خسته‌ڕوو، هه‌مووشیان داوایان كرد یه‌كێتى له‌م وه‌زعه‌ى ئێستاى رزگاربكرێ و راشكاوانه رایانگه‌یاند كه له ئێستادا پێویستییه‌كى ته‌واویان به هه‌وڵ و هیمه‌تى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى هه‌یه.