مه‌سعود بارزانی: نامانه‌وێت له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی ناوخۆ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، نایانه‌وێت له‌ئێستادا
بده‌ین به گۆڕان
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، نایانه‌وێت له‌ئێستادا
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بده‌ن به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ
هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی كوردستان ئاشكرایكرد: له‌ئێستادا
به‌هۆی هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه‌وه نایانه‌وێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ بده‌ن
به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
یه‌كێك له سه‌رۆكی ئه‌و حزبانه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبونه‌وه
یه‌كێك له سه‌رۆكی ئه‌و حزبانه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبونه‌وه
رایگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی باسی مه‌سه‌له‌ی
دواكه‌وتنی كابینه‌ی هه‌شته‌می كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ئێستادا
كێشه‌كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، چونكه گۆڕان پێداگری له‌سه‌ر
وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد، بارزانی وتویه‌تی: له‌ئێستادا له‌به‌ر
هه‌ستیاری دۆخه‌كه نایانه‌وێت ئه‌و وه‌زاره‌ته بده‌ن به گۆڕان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوه‌ته گرێكوێره‌ی حكومه‌ت و پارتی ئاماده‌نیه ئه‌و
وه‌زاره‌ته بداته گۆڕان و له‌به‌رامبه‌ریشدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌زاره‌تی
ناوخۆ به مافی خۆی ده‌زانێت و پێشتریش رایگه‌یانبوو له‌ئه‌گه‌ری
پێنه‌دانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا به‌شداریی حكومه‌ت ناكه‌ن و ده‌بنه‌وه به
ئۆپۆزسیۆن.