داواكه‌ی مه‌لا كرێكار ره‌تكرایه‌وه
داواكەی مەلا كرێكار ئه‌میری پێشووی گروپی ئه‌نسارو ئیسلام بۆ بەسەربردنی ماوەی كۆتایی حوكمەكەی لە ماڵەوە لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە رەتكرایەوە.
ماڵپەڕی دوربینی نزیك لە مەلا كرێكاره‌وه له‌زاری خالید ره‌نده‌ری برای مه‌لا كرێكاره‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه سەرچاوەیكی پۆلیسی نەرویجەوە پێی ڕاگەیاندون کە داواکەی مه‌لاکرێکار بۆ بەسەربردنی (٣/١)ی ماوه‌ی کۆتایی حوکمەکەی لە ماڵەوە، ڕەت کراوەتەوە. ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه کە دەبێت کرێکار هەمو حوکمەکەی کە ٢ ساڵ و ١٠ مانگە لە زیندان تەواو بکات . مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو مه‌لا كرێكار داوایەكی بۆ تەواوكردنی ماوەی كۆتایی حوكمەكەی لە ماڵەوە، پێشكەش بە پۆلیسی نەرویج كردبوو. ماڵپه‌ره‌كه هۆكاری هێشتنه‌وه‌ی كرێكار له زیندادا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوە لە له‌گه‌ڵ مه‌لا کرێکار ده‌كه‌ن تۆمەتباریان كردووه به پێكهێنان و رابه‌رایه‌تیكردنی حیزبێکی توندڕەو بە ناوی "ڕەوت" .
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری NRT
|