گۆڕان و پارتی دوا واده بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دیاریده‌كه‌ن
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان هاوڕابوون كۆتایی ئه‌م مانگه وه‌كو
دوا واده بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاريبكه‌ن، ئه‌وه‌ش
به‌وته‌ی به‌رپرسێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
هه‌فته‌ی رابردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تی
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه له‌سلێمانی كۆبوویه‌وه.
د.محه‌مه‌د حاجی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان به ماڵپه‌ڕی "ئێن ئارتی" راگه‌یاند
له‌دوایین كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان و پارتی جه‌ختیان له‌سه‌ر
ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه رێكه‌وتن بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و
تا كۆتایی مانگ رێكه‌وتنه‌كان ته‌واو بكرێن و كابینه‌ی نوێ پێكبهێنرێت.
هه‌روه‌ها وتی شاندی دانوستانكاری پارتیش له‌سه‌ر ئه‌وه هاورابوون له‌گه‌ڵ گۆڕان كه
تا كۆتایی ئه‌م مانگه رێكه‌وتن بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
د.محه‌مه‌د حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان لای خۆیانه‌وه فشاریان دروستكردووه بۆ
ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت تا كۆتایی ئه‌م مانگه پێكبهێنرێت، ره‌تیشیكرده‌وه گۆڕان
بڕیاریدابێت له دانوستانه‌كان بكشێته‌وه ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه دانوستانه‌كان له‌سه‌ر
پێكهێنانی حكومه‌ت بێ ئه‌نجام بن.
زیاتر له 100 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ساڵی 2013 ی په‌رله‌مانی
كوردستان تێده‌په‌ڕێت و تائێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌شتونه‌ته رێكه‌وتن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی
نوێی حكومه‌ت، هه‌رچه‌نده سێ خولی دانوستان له‌نێوانیان به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌وه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی قورسكرد ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌یلولی
رابردوو بوو، كه یه‌كێتی نیشتیمانی له هێزی دووه‌مه‌وه كرده سێ یه‌م و گۆڕان بووه
هێزی دووه‌م.
هه‌روه‌ها له دانوستانه‌كاندا پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بووه‌ته خاڵی ناكۆكی
نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و پارتیش پێشنیازیكردووه بۆ ده‌ربازبون له‌و كێشه‌یه سێ جێگر
بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت دابنرێت.
به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی پارتی سه‌رۆكی حكومه‌ت سێ جێگری ده‌بێت، جێگرێك بۆ گۆڕان
و جێگرێك بۆ یه‌كێتی و جێگرێك بۆ پارتی كه باس له‌وه‌ده‌كرێت جێگری سێ یه‌م
تایبه‌ت ده‌بێت به وزه و ده‌درێت به پارتی، له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێشنیازه‌دا.
هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و پێشنیازه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا
باس له‌وه‌ده‌كرێت نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه له‌دوایین كۆبونه‌وه‌دا
به شاندی پارتی راگه‌یاندووه كه تاوتوێی ئه‌و پێشنیازه ده‌كات و وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری NRT
|