په‌خشی ئێن ئاڕتی ڕاده‌گیرێت
له ساڵیادی سوتاندنی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی دا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر
ده‌ستگیرنه‌كردن و دادگایی نه‌كردنی بگه‌رانی ئه‌و كاره، كه‌ناڵه‌كه بڕیاریدا ماوه‌ی
33 كاتژمێر په‌خشی ئاسایی خۆی رابگرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئاوات عه‌لی جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی به ماڵپه‌ری ئێن
ئاڕتی راگه‌یاند، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرنه‌كردن و دادگایی نه‌كردنی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یان سوتاند، كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی بڕیاریداوه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو
په‌خشی ئاسایی خۆی رابگرێت.
سه‌باره‌ت به كاتی راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ش جێگری به‌ڕێوبه‌ری ئێن ئاڕتی
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كاتژمێر سفری 20ی شوباته‌وه تاوه‌كو كاتژمێر 9 ی به‌یانی
رۆژی 21ی مانگ واته بۆماوه‌ی 33 كاتژمێر په‌خشی كه‌ناڵه‌كه راده‌گیرێت.
ئاوات عه‌لی جارێكی دیكه داواشی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێم كرد كه ئه‌نجامده‌رانی
ئه‌و كاره ئاشكرا بكرێن و بكه‌رانی ئه‌و كاره‌و سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ش كه
به‌رامبه‌ر به شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌و كارمه‌ندان و كه‌ناڵه‌كه كراوه
به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
كاتژمێر 9ی شه‌وی 17ی شوباتی ساڵی 2011 كه‌ناڵی ئێن ئاسمانی ئێن ئاڕتی
یه‌كه‌مین په‌خشی ئاسایی خۆی ده‌ست پێكردو پاش 3 رۆژ كه تێیدا 15 كاتژمێر په‌خشی
كرد، پاشان كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی 20 ی هه‌مان مانگدا كه‌ناڵه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یك
چه‌كداره‌وه سوتێنرا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
پاشان له شه‌وی 9ی شوباتی ساڵی رابردووش له‌رێگه‌ی بۆمبێكه‌وه هێرشكرایه سه‌ر
كه‌ناڵه‌كه‌و بریداركرا. پاش ئه‌مه‌ش له‌ئێواره‌ی رۆژی 26ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان
ساڵدا هه‌وڵی تیرۆركردنی شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌نی گرۆپی كۆمپانیای نالیا‌و
كه‌ناڵه‌كانی و ئێن ئاڕتی دراو به سه‌ختی برینداركرا.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری NRT