ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و شاندی یەکێتی
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتاییهات. حاکم قادر حەمەجان، کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کۆبوونەوەکی شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ بەرێز مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زۆر زۆر باش و ئەرێنی بوو، بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی پێکهێنانی حکومەتی کرد، کە دەبێت لە هەفتەی داهاتوودا پرسی دابەشبوونی پۆستە وەزارییەکان یەکلایی بێتەوە". بە گوێرەی قسەکانی حاکم قادر، بارزانی جەختی لە هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی کردووەتەوە، کە دەبێت "پێکەوە خۆمان ئامادە بکەین بۆ گۆڕانکارییەکانی عێراق". هەروەها باسی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش کردووە، کە "دەبێت پەلە بکەین لە پێکهێنانی حکومەت". سەبارەت بە نزیکبوونەوەی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان، حاکم قادر گوتی:" بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند، کە پەیوەندی نێوان پارتی و گۆڕان لەسەر حسابی یەکێتی نییە و پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتیش لەسەر حسابی هیچ لایەنێکی دیکە نییە و نابێت." حاکم قادر هەروەها گوتی، "باسی پرسی ناوخۆی یەکێتیش کرا، کە دەبێت بە زوویی کێشەکان چارەسەر بکرێت". کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکیتی هۆکاری ئامادەنەبوونی بەرهەم ساڵحی لە کۆبوونەوەکەدا، بۆ چوونی ناوبراو بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان گەڕاندەوە و گوتی، کە "لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە". دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15.2.2014، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە و شاندەکەی یەکێتی بریتی بوون لە كۆسرەت رەسوڵ، هێرۆخان، مەلا بەختیار، عیماد ئەحمەد، حاكم قادر و عەدنان موفتی.

سهرچاوه ماڵپهری رووداو