رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و خانەوادەی شەهید کاوە گەرمیانی
بەیاننامەیەک بەڵاو دەکەنەوە
دوای ئەوەی دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌لارا هەستا بە ئازادکردنی
تۆمەتبارانی دۆسییەی کوشتنی شەهید کاوە گەرمیانی لەلایەن
پارێزەرانییەوە زیاتر لە دە رۆژە بریارەکەیان تەمیز کردۆتەوە بەڵام تا
ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە ، رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و
خانەوادەی شەهید کاوە گەرمیانی بەیاننامەیەک بەڵاو دەکەنەوە
لەو بەیاننامەش دا جەخت لەوە کراوەتەوە گەربێت و وەڵامەکان
بەشێوەیەکی ئەرێنیی نەبێت ئەوە خۆپیشاندان دەست
پێدەکەنەوە خانەوەدەکەشی بریاری مان گرتن دەدەن.
ئەمەی خوارەوەش دەقی بەیاننامەکەیە کە بۆ رایەڵ پرێس نێردراوە
به‌یاننامه بۆ / ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دادگاى تاوانه‌كانى
كه‌ركوك/ گه‌رمیان فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتى گه‌رمیان وه‌كو
ئاگادارن ماوه‌ى زیاتر له ده ڕۆژه دۆسیه‌ى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م كاوه
گه‌رمیانى له‌لایه‌ن پارێزه‌رانى دۆسیه‌كه‌وه ته‌میزكراوه‌ته‌وه ، دواى
ئه‌وه‌ى به‌بریارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌لار سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانى
دۆسیه‌كه ئازادكران جگه له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كیه‌كه نه‌بێت ، له
ئێستاشدا به‌هۆى چاوه‌ڕوانیكردنى ئه‌نجامى ته‌میزكردنه‌وه‌كه‌وه
لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه تاراده‌یه‌ك ڕاگیراوه. له رێگه‌ى ئه‌م
به‌یاننامه‌وه
داوا له‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارانه ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له‌پێداچوونه‌وه و
ته‌میزكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه ، به‌و پێ
یه‌ى ڕاى گشتى چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى ته‌میز كردنه‌وه‌كه ده‌كات بۆ
ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه و پیلان دارێژه‌ران و
تاوانبارانى تر‌ى دۆسیه‌كه ئاشكرابكرێن و به‌سزاى عادیلانه‌ى
خۆیان بگه‌یه‌نرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به‌هه‌ر جۆره ده‌ستى
ده‌ستى و موماته‌ڵه كردنێك بكه‌ین بێده‌نگ نابین و ناره‌زایه‌تى و
خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌كى چڕ و پڕ ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه ، هه‌روه‌ك
وه‌كو بنه‌ماڵه‌ى كاوه گه‌رمیانیش بریارمانداوه له‌به‌رده‌م دادگا خێوه‌ت
هه‌ڵبده‌ین و بمێنینه‌وه، له‌حاڵه‌تى هه‌ستكردنمان به‌هه‌ر جۆره
مومامه‌ته‌ڵه كردنێك و داوا له ده‌سه‌ڵاته یاسایى و قه‌زاییه‌كانیش
ده‌كه‌ین بێنه سه‌رخه‌ت و چاودێرى وردى پێداچوونه‌وه و
ته‌میزكردنه‌وه‌كه بكه‌ن. رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان و خانه‌واده‌ى
شه‌هیدى قه‌ڵه‌م كاوه گه‌رمیانى 9/2/2014