سلێمانی، فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەك مانگرتنیان لەكاركردن راگەیاند

سلێمانی، فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەك مانگرتنیان لەكاركردن راگەیاند







بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە لەسلێمانی مانگرتنی چەند فەرمانگەیەك لەسلێمانی دەستیپێكردو چەند شەقامێكی سەرەكی شارەكەش دادەخەن.

بەیانی ئەمڕۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی مانیان لەكارەكانیان گرت، ئەوەش بەهۆی دواخستنی مووچەكانیانەوە.

لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی مانیان لەكارگرت‌و داوای وەرگۆتنی مووچە دەكەن.

بەیامنێری شارپرێس راگەیاند لەئێستادا فەرمانبەرانی ئەو دوو فەرمانگەیە رێگەی سەرەكی سلێمانیان گرتووە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس جگە لەو فەرمانگانە هەر ئەمڕۆ هەریەكە لەفەرمانگەكانی‌ چاودێری‌ كۆمەڵایەتی‌‌و بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاو‌ و ئاوی‌ ژێر زەوی‌‌و سەرۆكایەتی‌ شارەوانی‌‌‌ بەهۆی‌ دواكەوتنی‌ مووچەوە مانگرتنیان لەدەوام راگەیاندووە.

ماوەی دوو مانگە بەهۆی نەبوونی پارە لەبانكەكان بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت‌و حكومەتی هەرێمیش كێشەكە دەخاتە ئەستۆی بەغداد.


سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ری شارپرێس