جه‌میل بایك: ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پێش نه‌كه‌وێ گه‌ریلا ده‌گه‌ڕێته‌وه باكوور
جه‌میل بایك، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانیان، په‌یوه‌سته به به‌ره‌و پێشچوونی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكی نه‌رێنیش به هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری بدرێته‌وه، ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كشاونه‌ته‌وه، دوباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه باكووری كوردستان.
جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆماجڤاكێن كوردستان، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی توركی، رایگه‌یاندوه: كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكان، په‌یوه‌سته به پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه.
له ئێستاشدا ده‌رباره‌ی كشانه‌وه یان نه‌كشانه‌وه‌یان، هیچ شتێك ناڵێت، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی پێش نه‌كه‌وێت، دانوستاندن به‌رده‌وام نابێت و دووباره هێزی خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ باكووری كوردستان.
جه‌میل بایك، ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یش ڕایگه‌یاندوه: له‌دۆخی ئێستادا، به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، گرێدراوه به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆرئاواوه و بۆ ئه‌وه‌ی كۆنفرانس یان كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یش پێكبێت، ده‌بێت هه‌وڵی پارچه‌كردنی شۆڕشی خۆرئاوا نه‌درێت و له‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر خۆرئاوا به‌شدار نه‌بن.
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، بایك، ئاشكرای كردوه، پرسی سوریا بۆ هه‌موو هێزه‌كان، پرسێكی ستراتیجی و ناوه‌نده، ئه‌و هێزه‌ی سوریا قازانج بكات، ده‌توانێت خۆی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بچه‌سپێنێت، بۆ كوردیش به‌هه‌مانشێوه گرنگه و له‌وێوه كورد ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان دابنێ.