خۆشەویستی


رۆژنامه‌نووس توانا ته‌ها



خۆشەویستی


ژن خۆشویشتن، گرنگی دان بەژن، سەلیقەو هونەرێكی گەورەی

دەوێت، بەتایبەتی ژنی خۆت، ئەوە هونەرێكی مەزنە، با ژن تۆی

خۆش بووێت، بەڵام ئەگەر تۆ لە هونەری خۆشەویستدا كۆلەوارو

نەزان بیت، خۆشەویستی بە گوڕی ژن كاتێك بەرەو لات شنە ئاسا

هەڵدەكات، نەك هەر گەشە ناكات، بەڵكو لە پڕدا وشك دەبێت،

یان بە دیوێكی دیكەدا دەشكێتەوە.

نووسین و قسەكردن سەبارەت بە خۆشەویستی گەمە نییە،

خۆشەویستی وەكو هیچ پرسێكی دیكە نییە، ئەوین چەند

بابەتێكی ناسكە، هێندەش نووسین دەربارەی وردەكاری و

تەڕوپاراوی گەرەكە.

رەخنەگر و شاعیر و ساتیرنووسی گەورەی كورد هێژا "حەمە

سەعید حەسەن" جوانی وتووە. بەهۆی خۆشەویستیەوە

متمانەمان بەخۆمان پتەوتر دەبێت، بەهێزتر دەبین لەوەی هەین،

ژیاندۆستی لە كنمان گەشە دەكات و هەست بە هێوری دەكەین،

بەڵام دەشێت خۆشەویستی كارێك بكات، دووچاری پێچەوانەكانی

ئەوانە ببینەوە. لە هەواری خۆشەویستیدا، جێی خۆپەرستی

نابێتەوە، ئەوە نییە كە كەسێكمان بەڕاستی خۆش دەوێت،

ئامادەین بێ‌ دوودڵی، هەموو سامان و تەنانەت گیانی خۆیشمان،

لە پێناویدا ببەخشین.
باسكال "فەیلەسوف، فیزكەر و ماتماتیكزانی فەرەنسی" (1623-

1662) دەڵێت: "دڵۆپێك ئەڤین لە زەریایەك تێگەیشتن زۆرترە". فرە

جوانی گوتووە.

بەڵام فەیلەسوفی گریكی ئەرستۆ بەر لە باسكال زۆرتر رۆیشتووە

و خۆشەویستی بەو كەرەستەیە داناوە سەرجەم ژیان رێك

دەخات،

ئەرستۆ گوتوویەتی :"دەستبەرداری هەموو یاساكان دەبووین،

ئەگەر لەسەر زەوی خۆشەویستی دەسەڵاتدار بووایە".
"هەر ئەوە نییە ئەڤین چەند مافێكی هەبێت و بەس، بەڵكو ئەڤین

هەمیشە مافدارە".

ئەمەیش قسەی ماری فۆن ئێبنەر -

ئێشەنباخە، ژنە نووسەری ئۆتریشی (1830- 1916). دیارە

قسەكەی باشی پێكاوە، بێگومان ئەڤین هەمیشە مافدارە و مافی

كەسیش پێشێل ناكات.

خۆشەویستی زۆری لەسەر گوتراوە ئەوەنییە جۆرج كریستۆف

لیشتنبێرگ (1742- 1799) نووسەر و رەخنەگری هونەری و

فیزیكزانی ئەڵمانیش لە دەربڕینێكی سادە و بەرچاودا باس لە

گرنگی و "دەستكەوتی" خۆشەویستی دەكات و گوتوویەتی


:"خۆشەویستی "بازرگانی"یەكە، هەردوو لا تێیدا براوەن:"


بێگومان خۆشەویستی تاكە گەمەیەكە یان وەكو ئەو باسی

لێوەكردووە بازرگانییەكە دۆڕاوی تێدا نییە.

لەو سۆنگەیەدا كە ژن زۆرتر نهێنی خۆشەویستییان بەلاوە گرنگە،

زۆرتر هەست بە ئاسمانی بوون و تایبەتمەندبوونی كارەكە

دەكەن،

بۆیە ئینگەبۆرگ باخمان "ژنە جوان نووس و شاعیر و نووسەری

ئۆتریشی 1926_1973) دەڵێت :"ئەوەی ناپاكی لە نهێنی ناوجێگە

بكات، شایانی خۆشەویستی نییە:"

هەڵبەتە شتی خۆشیش سەبارەت بە خۆشەویستی زۆر گوتراون،

ئەمە یەكێكە لەو شتە خۆش و "بەتامانە" لەبەر ئەوەی

خۆشەویستی نەخۆشییەكی نایابە، بۆیە دەبێت لە كاتی ئەو

نەخۆشییەدا هەمیشە دوو كەس بچنە ناوجێگەوە:" ئەمەیش

قسەی "ڕۆژنامەوانی ئەڵمان رۆبێرت لێیمكەیە" 1913 – 1989.

خۆشەویستی تاكە شتێكە دەبێ ڕۆژێكی نەبێت، بەڵكو دەبێ

ساڵ موڵكی خۆشەویستی بێت. پێویستە هەموو، هەر هەموو

ڕۆژەكانی ژیان پڕ بن لە خۆشەویستی.

 دەبێت بە خۆشەویستی بژین،

ئەگەربمانەوێت ژیانی بە جوانی ببینین و دڵمان ئاسوودە بێت.

ئەوەنییە ئەوەی شادی دەبەخشێت خۆیشی هەست بە

دڵخۆشی ئەكات.