عه‌دنان موفتی: مه‌ترسی ئه‌وه ناكرێت به‌رهه‌م ساڵح جیاببێته‌وه

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند به‌رهه‌م ساڵح داوای هه‌ندێك گۆڕانكاری ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكاریانه به‌م بارودۆخه نه‌ده‌كراو مه‌ترسی ئه‌وه‌ش نییه له‌یه‌كێتی جیابێته‌وه.
عه‌دنان موفتی، به "ئاوێنه‌نیوزی" راگه‌یاند ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی د. به‌رهه‌م وه‌ك جێگری سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌یان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی یه‌كێتی‌و هیواشی خواست "یه‌كریزی یه‌كێتی" تێكنه‌چێت.
هه‌روه‌ها وتی "د.به‌رهه‌م خۆی له كۆنگره‌دا ده‌نگی بۆ ئه‌وه‌دا كۆنگره‌ی یه‌كێتی دوابخرێت، به‌ڵام نازانرێت تا ئێستا هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد د. به‌رهه‌م داوای هه‌ندێك گۆڕانكاری ده‌كرد، به‌ڵام "ئه‌و گۆڕانكاریانه به‌م بارودۆخه نه‌ده‌كرا".
عه‌دنان موفتی، وتیشی، ئه‌وان داوای گۆڕینی چه‌ند پۆستێكی حیزبی‌و حكومیان ده‌كرد، ده‌كرا ئه‌وان وه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و جێگری سكرتێر بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه بكه‌ن، "به‌لام به‌دواخه‌وه ئیتر ئه‌م بڕیاره‌یاندا".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رو مه‌ترسی كه‌رتبوون‌و لێكجیابونه‌وه‌ی رێكخسته‌كانی یه‌كێتی، عه‌دنان موفتی وتی "نه‌خێر مه‌ترسی ئه‌وه ناكرێت د. به‌رهه‌م جیاببێته‌وه، یان حیزبی تر دروست بكات، به‌ڵام ئیتر ئه‌و بڕیاری خۆی داوه‌و پێویست ده‌كات مه‌كته‌بی سیاسی كۆبێته‌وه له‌سه‌ری".
ئێواره‌ی‌دوێنێ به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
دواتریش كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوایان كرد به‌په‌له كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ببه‌سترێت سه‌ره‌ڕای دواخستنی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه.