"وەزارەتی ناوخۆ نادرێتە گۆڕان"

"وەزارەتی ناوخۆ نادرێتە گۆڕان"
پارتی بە نهێنی پەیامێك دەنێرێت بۆ نەوشیروان مستەفا 




ئەمڕۆ سێ شەممە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی، بەنهێنی سەردانی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوە، داوایكردوە گۆڕان لەوەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆ پەشیمان بێتەوە، وەزارەتی دارایی وەربگرن.

سەرچاوەیەك باڵا لە نێو بزوتنەوەی گۆڕان بە(نها24)ی راگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 18ی شوبات، ئازاد بەرواری ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، سەردانی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوە،‌ لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم‌و دوا بۆچوونی سەركردایەتی پارتی لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم گفتوگۆیان كردوە.

ئاشكراشیكرد، بەرواری لەو كۆبوونەویەدا باسی لەوە كردوە كە بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەرداری وەزارەتی ناوخۆببن‌و وەزارەتی دارایی وەربگرن، بەڵام گۆڕان رەتیكرد‌وتەوە‌ كە دەستبەرداری وەزارەتی ناوخۆ ببن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم داوایەی پارتی كە كردویەتی لە ژێر فشاری یەكێتی نیە، بەڵكو ئەمجارەیان پارتیە دەڵێت وەزارەتی ناوخۆ نادەین.

سەرچاوەكەی راشیگەیاند: گەر بێت‌و وەزارەتی ناوخۆمان پێنەدرێت ئەوا دوا بڕیاری گۆڕان ناچێتە ناو حكومەتەوەو بە ئۆپۆزسیۆن دەمێنێتەوە.


سه‌رچاوه‌ سایتی niha24