هه‌ولێر.."بۆمبێكی چێندراو ته‌قییه‌وه" و ئاسایش ده‌ڵێت "شۆرتی كاره‌با" بووه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له
ناوه‌ندی رێكخراوێكی تازه دامه‌زراو، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیسترا و
به‌رپرسانی ناوه‌نده‌كه‌ش ده‌ڵێن رووداوه‌كه بۆمبی چێندراو بووه،
به‌ڵام ئاسایش رایگه‌یاند، شۆرتی كاره‌با بووه، ئه‌مه له كاتێكدایه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوه‌كه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌و كاته‌دا
كاره‌بایان نه‌بووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی (NRT) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی یاساناسانی كوردستان بڵند عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوای دوو رۆژ له كردنه‌وه‌ی باره‌گای رێكخراوه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز – به‌رامبه‌ر به باره‌گای زێڕه‌ڤانی له شاری هه‌ولێر، بۆمبێكی چێندراو ته‌قییوه‌ته‌وه.
وه‌ك بڵند عه‌بدوڵڵا وتی: "ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی یاساناسان دوو رۆژ له‌مه‌و به‌ر له شاری هه‌ولێر وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ماڵپه‌ڕی (NRT) په‌یوه‌ندیكرد، به ئاسایشی هه‌ولێره‌وه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایش روودانی حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه به هۆی شۆرتی كاره‌باوه روویداوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، پێشتر
بڵند عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه له كاتی رووداوه‌كه‌دا
ئۆفیسه‌كه‌یان كاره‌بای نه‌بووه.له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی (NRT) سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی یاساناسانی كوردستان بڵند عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوای دوو رۆژ له كردنه‌وه‌ی باره‌گای رێكخراوه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز – به‌رامبه‌ر به باره‌گای زێڕه‌ڤانی له شاری هه‌ولێر، بۆمبێكی چێندراو ته‌قییوه‌ته‌وه.
وه‌ك بڵند عه‌بدوڵڵا وتی: "ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی یاساناسان دوو رۆژ له‌مه‌و به‌ر له شاری هه‌ولێر وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ماڵپه‌ڕی (NRT) په‌یوه‌ندیكرد، به ئاسایشی هه‌ولێره‌وه، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایش روودانی حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه به هۆی شۆرتی كاره‌باوه روویداوه.
سه‌رچاوه سایتی NRT