بومەلەرزەكەی بەرهەم ساڵح یەكێتی دەهەژێنێت؟

بومەلەرزەكەی بەرهەم ساڵح یەكێتی دەهەژێنێت؟




بەرهەم ساڵح ئاشكرای كردووە ، تا بەستنی كۆنگرەی یەكێتی ، ئامادە نییە ، هیچ پۆست و پایەك لە یەكێتی وەربگرێت، دوابەدوای ئەو هەڵوێستەش هەڵمەتێكی بەرفراوانی ڕاگەیاندن ، لەبەرامبەر شەرعی بوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەست پێدەكات.

بەپێی جەند زانیاریەكی وردی لڤین پرێس ، لە ئێوارە خوانێكدا ، لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح ، لە ژێرناوی میوانداریكدا، بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی ،كە لڤین پرێس، ناوەكانی پاراستووە، كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان ئەنجامدراوە .
بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆبوونەوەكە، بەرهەم ساڵح ئاشكرای كردووە لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ شەڕی  شەرعی بوون و شەرعی نەبوونی ئەندامانی مەكتەبی، لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات .
هاوكات ئەوەشزانراوە ،هەڵمەتەكەی بەرفراوانتر دەبێت ، بەجۆرێك،ئەو سەركردانەی نزیكن لە بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ عەلی یەوە ، یەك لە دوای یەك بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی بكەن.
ئەم هەنگاوەی بەرهەم ساڵح و كۆسرەت رەسوڵ عەلی، كیشەیەكی یاسایی گەورە ڕووبەڕووی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەكەنەوە ، بەجۆرێك كە بەپێی پەیرەو بە ئامادەنەبوونی یەك لەسەر سێ‌ ئەندامان ، سەرجەم كۆبوونەوەكان هەڵدەپەسێردرێت و توانی دەركردنی هیچ بڕیارێكی سیاسی و یاساییان نابێت.
ماوەتەوە بوترێت ، رەنگە جارێكی تر مێژوو خۆی بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان دووبارە بكاتەوە ، ماڵی كۆسرەت رەسوڵ ببێتە دوا مەنزڵگەی بڕیاردانی زۆرێك لەسەركردەكانی یەكێتی ،بەوەی بۆ دواجار هەرەیەكە لە سالار عەزیز و عوسمانی حاجی ، بۆ دواجار لە ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی مالئاواییان لە حزبەكەیان كرد !!

سه‌رچاوه‌ لڤین پرێس