بەكرێدانی‌ خانو بەهاوڵاتیانی عەرەب قەدەغەدەكرێت


ژمارەیەك لەنوسینگەكانی‌ كڕین ‌و فڕۆشتنی‌ خانوو زەوی‌ لەسنوری‌ پارێزگای‌ هەولێر ئاماژە بەوەدەكەن، لەلایەن دامودەزگا ئەمنیەكانەوە ئاگاداركراونەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك خانوو بەكرێ‌ نەدەنە ئەو خانەوادا عەرەبەكانە كە هاتونەتە هەولێر، لەلایەن خۆشیەوە عەمید عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ هەولێری ڕاگەیاندوە، هۆكاری‌ قەدەغەكردنی‌
 پێدانی‌ خانوی‌ كرێ‌ بەو خانەوادانەی‌ بەڕەگەز عەرەبن،
 دەگەڕێتەوە بۆ خراپی‌ دۆخی‌ ناوچەكانی‌ ناوەڕاستی‌ عێراق،
بەتایبەت ئەنبارو فەلوجە.
گوتیشی: مانەوەی‌ ئەو هاوڵاتیانە كاتیەو بەباشبونی‌ دۆخی‌
ئەمنی‌ ئەو ناوچانە، ئەو هاوڵاتیانە دەگەڕینەوە ناوچەكانی‌ خۆیان.
خاوەنی‌ یەكێك لەنوسینگەكانی‌ كڕین‌و فرۆشتن‌و بەكرێدانی‌ خانو
لەسنوری‌ پارێزگای‌ هەولێر ئاماژەی‌ بەوەدەكات، (57) هاوڵاتی‌
خانوەكانیان لەنوسینگەكەی‌ تۆماركردوە، بۆ ئەوەی‌ بەكرێی‌ بدەن،
ئەگەر ئەو فەرمانە نەبێت دەتوانێت لەماوەیەكی‌ كەمدا ئەو خانوانە
 بەهاوڵاتیانی‌ بەڕەگەز عەرەب بەكرێ بدات.