مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی چەند لایەنێكی سیاسی كۆدەبێتەوە
بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی چەند پارت و لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەم تاوتوێ بكەن. د. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەو بارەوە بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند "كۆبوونەوەكە لەگەڵ ئەو لایەنانە دەكرێت كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا یەك كورسییان بەدەستهێناوە". فوئاد حوسێن راشیگەیاند "پێشبینی دەكرێت تا 10 رۆژی دیكە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێ كۆتایی پێبێت". بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبووەوە.
سهرژاوه سایتی رووداو